"سه‌ركرده‌ی ئاژاوه‌گێڕان" ده‌بێته دروستكه‌ری پاشا
K24 - هه‌ولێر:
پیاوه ئاینییه‌كه‌ی شیعه له دوژمنایه‌تی ئه‌مریكاوه په‌ڕیوه‌ته‌وه قۆناغێك كه له عێراق پاشا دیاری بكات، چونكه هاوپه‌یمانی سائیروون كه موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در پاڵپشتی ده‌كرد، بووه‌ته یه‌كه‌م لیستی براوه له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی رۆژی 12/5/2018 دا.
به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی واشنتن پۆستی ئه‌مریكی، پیاوه ئاینییه گه‌نجه‌كه خاوه‌ن میراتێكی خێزانی وه‌هایه بتوانێت ئه‌و سه‌ركه‌وتنانه به‌ده‌ستبهێنێ، ئه‌و له‌پاش روخاندنی رژێمی سه‌ددام حسێنه‌وه هه‌وڵ بۆ سه‌روه‌ری عێراق و درووستكردنی هه‌ستێكی نیشتمانپه‌روه‌ری ده‌دات و نه‌یارێكی سه‌رسه‌ختی هه‌ژموونی بیانییه‌كانه به‌سه‌ر عێراقه‌وه، ته‌نانه‌ت دژی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق جه‌نگاوه‌و دژی ئه‌و كه‌سانه‌ش قسه ده‌كات كه بانگه‌شه بۆ ئه‌مریكا ده‌كه‌ن و له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه پاڵپشتی ده‌كرێن و ده‌ڵێت: "ئه‌و كه‌سانه بۆ ئه‌وه نابن ببنه سه‌ركرده‌ی وڵات، ئه‌وانه‌ی شایسته‌ی فه‌رمانڕه‌وایین ئه‌وانه‌ن لێره مانه‌وه".
موقته‌دا سه‌در شوێنكه‌وتووه‌كانیشی نارده شه‌ڕی ئه‌مریكییه‌كان و له ساڵانی سه‌ره‌تای "داگیركردنی عێراق" له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه سه‌در دوژمنی سه‌رسه‌ختی سه‌ربازه ئه‌مریكییه‌كان بوو. به‌وهۆیه‌شه‌وه ناوبانگی زیاتری په‌یداكرد، به‌ڵام دواجار ئه‌مریكییه‌كان به سه‌ركرده‌ی ئاژاوه‌گێڕان ناویانبرد و ده‌یانگووت "موقته‌دا له یاسا ده‌رچووه" و له‌لایه‌ن ئه‌مریكییه‌كانه‌وه داواكراوه.
به‌ڵام ئێستا سه‌در نازناوێكی دیكه وه‌رده‌گرێت، پاش ئه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی هاوپه‌یمانێتییه‌كی كرد و له هه‌ڵبژاردن گه‌یشتنه پله‌ی یه‌كه‌م، ده‌توانێت سه‌ركرده‌ی داهاتووی وڵاته‌كه دیاری بكات ئه‌گه‌ر هاتوو ده‌ره‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كه وه‌ك ئێستا بمێنێته‌وه. ئه‌وكاته یه‌كێك له خاوه‌ن میلیشیاكان ده‌بێته سیاسییه‌كی خاوه‌ن جه‌ماوه‌ر و له هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ی سه‌دردا شیوعی و عه‌لمانیش هه‌ن و ده‌یه‌وێت عێراق له‌ژێر هه‌ژموونی ئه‌مریكا و ئێران و تائیفه‌گه‌ری ده‌ربهێنێ. وه‌ك ئه‌وه‌ی خۆی ده‌یڵێت.
ئه‌حمه‌د مه‌یالی، مامۆستای زانسته سیاسییه‌كان له زانكۆی به‌غدا ده‌ڵێت: "سه‌در گۆڕاوه، له سه‌ركرده‌ی میلیشیایه‌كه‌وه بووه به سه‌ركرده‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی. به‌تایبه‌تی پاش ئه‌وه‌ی چه‌كدارانی داعش ساڵی 2014 رووبه‌رێكی فراوانی خاكی عێراقیان داگیركرد".
نیویۆرك تایمز ده‌ڵێت، سه‌در هێزه مه‌زنه‌كه‌یی قۆسته‌وه تا هه‌زاران كه‌س بۆ داخوازی چاكسازی بخاته ناو بزووتنه‌وه‌یه‌كی میللی و ناڕه‌زایی ده‌رببڕن. نه‌ك هه‌ر ئه‌وه، به‌ڵكو به زمانێكی ساده پێی ده‌گووتن "من یه‌كێكم له ئێوه نه‌ك ده‌سته‌بژێره سیاسییه‌كه" ئه‌و قسه‌یه‌ش لایه‌نگرانی سه‌دری زۆر له جاران زیاتر كرد.
موقته‌دا سه‌در ناوبانگی به‌هۆی ئایه‌توڵلا محه‌مه‌د سادق سه‌دری باوكییه‌وه ده‌ركرد، به‌تایبه‌تی له سه‌روبه‌ندی رووداوه‌كانی ساڵی 2003 و كاتی رووخاندنی رژێمی به‌عس. محه‌مه‌د سادق سه‌در پیاوێكی ئاینیی ناسراو بوو، له‌گه‌ڵ دوو كوڕیدا ساڵی 1999 له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئه‌منی رژێمی ئه‌وكاتی عێراقه‌وه تیرۆركران.
له ئاژاوه‌كه‌ی پاش رووخاندنی رژێمی به‌عسیشدا، سه‌در ئه‌و ناوبانگ و ئیمكانییه‌ته‌ی باوكی قۆسته‌وه‌و ده‌ستیكرد به هاوكاریكردنی دانیشتوانی گه‌ڕه‌كه هه‌ژاره‌كانی به‌غدا.
نووسه‌ر و په‌یامنێری رۆژنامه‌ی واشنتن پۆست، ئه‌نتۆنی شه‌دید، له كتێبی "Night Draws Near" كه مێژووی كۆنترۆڵكردنی عێراق له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه و رووداوه‌كانی پاشتری له‌خۆی گرتووه ده‌ڵێت: "سه‌در وه‌ك رێكخراوێك كاری له شه‌قامه‌كاندا ده‌كرد، ئه‌و هه‌ڵگری هه‌مان فیكری باوكییه‌تی و تا راده‌یه‌ك كه‌سێكی نه‌ته‌وه‌ییه. له‌و شه‌قامانه‌ی عێراقه‌وه ده‌ستیپێكرد كه له باریۆی ئیسپانی ده‌چێت، ئه‌و گه‌ڕه‌كانه‌ی ده‌سه‌ڵاتی نه‌ریتیی شیعه و ھێزی ئه‌و خێزانانه‌ی تێدا كۆبووه‌ته‌وه".
شه‌دیدی ده‌ڵێت: "سه‌در له‌چاو ئه‌وانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی عیراق گه‌ڕانه‌وه پاش رووخاندنی سه‌ددام، زۆر باشتر بوو، ئه‌وانه‌ی هاتنه‌وه به‌دوای ده‌سه‌ڵاته‌وه بوون. به‌ڵام سه‌در له‌و هه‌موو ماوه‌یه‌ی سه‌رده‌می داپڵۆسیندا عێراقی جێنه‌هێشت و وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌ژارانی شیعه مانه‌وه‌و نه‌ڕۆشتن".
موقته‌دا به‌هۆی كوژرانی باوكی و براكانی و ژماره‌یه‌ك له خزمه‌كانی ئازاری زۆری چه‌شت، به‌گوێره‌ی رۆژنامه ئه‌مریكییه‌كه هه‌ر وه‌ك ئه‌و هه‌ژار و بێ باوكانه قسه ده‌كات كه له باوك مه‌حرووم بوون. به‌ڵام دواجار گوتاره‌كانی گۆڕی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌ژموونی بیانییه‌كان. ئه‌و سه‌ركردایه‌تی سوپای مه‌هدی كرد و دژی هێزی هاوپه‌یمانان راپه‌ڕی كه ئه‌مریكا سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرد.
له زۆر شاری عێراقدا میلیشیای مه‌هدی زۆر توند و به‌هێز ده‌ركه‌وتن، به‌تایبه‌تی ساڵانی شه‌ڕی تائیفه‌گه‌ری عێراق، به‌ڵام دوای ساڵانێك له خۆخانه‌نشینكردنی له سیاسه‌ت كه خۆی به‌زۆر به‌سه‌ر خۆیدا سه‌پاند، سه‌در به‌شێوه‌یه‌كی دراماتیكی كه‌وته‌وه به‌رچاو و وه‌ك بزووتنه‌وه‌یه‌كی ناڕازی دژی گه‌نده‌ڵی ده‌سته‌بژێره سیاسییه‌كه ده‌ركه‌وته‌وه. داوای پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ كرد.
ساڵی 2016 سه‌در رۆڵێكی گرنگی له خۆپیشاندانه‌كاندا گێڕا، به‌و هۆیه‌شه‌وه ئاستی جه‌ماوه‌ری سه‌در و تواناكانی زیاتر ده‌ركه‌وتن. ئه‌و له‌گه‌ڵ شوێنكه‌وتوانیدا په‌رژینه‌كانی ناوچه‌ی سه‌وزیان بڕی و له ناوچه‌ی سه‌وزدا خێوه‌تی هه‌ڵدا. ئه‌وكاته میلیشیایه‌ك كه ناوی له خۆینا "ألوية السلام" پارێزگاری‌یان لی ده‌كرد. ئه‌وكاته‌ی كه سه‌در خۆیشی چووه ناو ناوچه‌ی سه‌وزی ناوه‌ندی فه‌رمانڕه‌وایی له عێراق، له‌رووی سیمبولیكه‌وه زۆر په‌یامێكی به‌ھێز بوو بۆ خه‌ڵكی ناڕازیی و خۆپیشانده‌ران.
ته‌نانه‌ت ئه‌و سه‌ربازانه‌ی له حكومه‌تی سیاسییه نه‌یاره‌كانی سه‌دردا بوون و ئه‌ركی پاراستنی ناوچه‌ی سه‌وزیان پێسپێردرابوو، پێشوازییان له سه‌در كرد و فه‌رمانده‌كه‌یشیان ده‌ستی ماچكرد.
له‌وكاته‌ی له ره‌شماڵی ناڕه‌زایه‌تیدا دانیشتبوو، سه‌در فێڵێكی دیكه‌ی پێشبینینه‌كراوی جێبه‌جێ كرد، به‌و رێگایه بزووتنه‌وه عه‌لمانییه ناڕازییه‌كانیشی بۆ لای خۆی راكێشا و دواجار له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی رۆژی شه‌ممه‌ی رابردوو به‌كه‌ڵكی هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ی (سائیروون) هات.
سه‌در هاوپه‌یمانی نویشی ده‌ستكه‌وت و دوای هه‌ڵبژاردنیش هاوپه‌یمانی دیكه‌شی ده‌بێت، ئه‌و هاوپه‌یمانی زیاتر له خۆی كۆده‌كاته‌وه، زیاتر له‌و نه‌وه‌یه‌ی خۆیان و نه‌وه‌كانیان شوێن باوكی كه‌وتن، سه‌در خه‌ریكه له ژێر چه‌تری خێزانه‌كه‌یشی دێته ده‌ره‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌حمه‌د مه‌یالی ده‌ڵێت: "ئه‌وانه بۆیه ئێستا شوێنی كه‌وتوون، چونكه باوه‌ریان پییه‌تی".