سه‌ليم جبوورى: به هه‌ر نرخێك بێت سازش له‌سه‌ر بستێكى خاكى عێراق ناكه‌ين
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق سه‌ليم جبوورى دژايه‌تى خۆى به‌رامبه‌ر دابه‌شكردنى عێراق ده‌ربڕى و به "ده‌وڵه‌تۆكه" وه‌سفيكرد.
ئه‌مڕۆ سه‌ليم جبوورى، له شارى به‌غدا به وته‌يه‌ك به‌شداريكرد له كردنه‌وه‌ى كۆنگره‌يه‌كى تايبه‌ت به توركمان.
له وتارێكدا كه له كۆنگره‌كه پێشكه‌شيكرد، جبوورى گوتى: بێگومان ئێمه ده‌توانين خه‌ونى ئه‌وانه له بار به‌رين كه بير له گه‌ڕانه‌وه‌ى ديكتاتۆرى به هه‌ر شێوه و ره‌نگێك ده‌كه‌ن. پارێزگارى له ده‌ستكه‌وته‌كانى پرۆسه‌ى سياسى بكه‌ين و ئه‌مه‌كدار بين بۆ خوێنى شه‌هيده پاڵه‌وانه‌كان له رۆڵه‌كانى سوپا و پۆليس و حه‌شدى شه‌عبى و هۆزه‌كان و پێشمه‌رگه و هه‌موو هێزه خۆجێيه پاڵه‌وانه‌كان، كه له پێناو به‌رگرى له كه‌رامه‌ت و شه‌ره‌فمه‌ندى عێراق و سه‌ربه‌خۆيى و سه‌روه‌رى و يه‌كپارچه‌يى وڵات خوێنى خۆيان رشت.
جبوورى گوتيشى: "عێراق دابه‌ش نابێت و دابه‌شيش ناكرێت، هه‌ر كه‌سێك ده‌يه‌وێت له ده‌ره‌وه‌ى سنوورى عێراق بژيت، با به‌دواى وڵاتێكى ديكه‌دا بگه‌ڕێت. ئێمه بێگومان سازش له‌سه‌ر يه‌ك بستى خاكى عێراق بۆ به‌رژه‌وه‌ندى پرۆژه‌ى دوژمنكارانه‌ى ده‌ره‌كى ناكه‌ين، ئه‌گه‌رچى هه‌ر نرخێكى هه‌بێت".
سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ئه‌وه‌شى گوت: "هه‌ندێك زه‌وى هه‌ن توركمان له‌سه‌رى ده‌ژين و تا ئێستا له ژێر ده‌سه‌ڵاتى داعشن. هه‌ر بۆيه پێويسته به جدى بير له كۆتايهێنان به داگيركارى تيرۆر بكه‌ين و ئاواره‌كان بگه‌ڕێنينه‌وه سه‌ر ماڵ و حاڵى خۆيان و رێگرى له هه‌ر هه‌وڵێكى گۆڕينى ديموگرافياى ناوچه‌كان بكه‌ين، كه زيان له هه‌ق و مافى پێكهاته‌كان ده‌دات".