يڵدرم: پرسی ئۆرشه‌لیم و ریفراندۆمی كوردستان وه‌ك یه‌ك ئێمه‌ی نیگه‌ران كردووه
K24- هه‌ولێر:
بیناڵی یڵدرم سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا ده‌ڵێت، دانپێدانانی دۆناڵد تره‌مپ به ئۆرشه‌لیم وه‌ك پایته‌ختی ئیسرائیل، وه‌ك ریفراندۆمه‌كه‌ی كوردستان وایه كه له 25ی ئه‌یلول ئه‌نجامدرا، ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ نیگه‌رانی توركیا له‌باره‌ی ئه‌و دوو پرسه.
به‌گوێره‌ی ئاژانسی رووسیا ئه‌لیه‌وم، یڵدرم له قسه‌كانیدا نیگه‌رانی خۆی به‌رامبه‌ر به بڕیاره‌كه‌ی تره‌مپی نیشاندا و گوتی "ئۆرشه‌لیم له‌لایه‌ن ئاینه ئاسمانیه‌كانه‌وه شوێنێكی پیرۆزه و هه‌ر گۆڕانكاریه‌ك له‌و پیرۆزیه وه‌ك بۆمبێك وایه كه له‌وانه‌یه زۆر به‌خه‌رابی بته‌قێته‌وه."
سه‌رۆك وه‌زیری توركیا جه‌ختی كرده‌وه "جێبه‌جێكردنی ئه‌و بڕیاره‌ی تره‌مپ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌ره‌و گێژه‌ڵۆكی شه‌ڕ و دووبه‌ره‌كێ ده‌بات"، هۆشداری ئه‌وه‌شیدا "ئه‌و بڕیاره شه‌ڕ و ئاڵۆزی زیاتر ده‌خاته نێوان ئیسرائیل و فه‌له‌ستین".
یڵدرم ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هه‌موو بڕیاره‌كانی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی جه‌خت له‌سه‌ر پاراستنی تایبه‌تمه‌ندی ئۆرشه‌لیم ده‌كه‌نه‌وه، هه‌وره‌ها داوای راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی فه‌ڵه‌ستینیشی كرد، كه پایته‌خته‌كه‌ی قودسی رۆژهه‌ڵات بێت و گوتیشی" "هه‌ر كه‌سێك شنه‌بایه‌ك بچێنێت ئه‌وا گه‌رده‌لوولێك ده‌دوورێته‌وه" و پێشتریش چه‌ندین جار ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان هۆشداری له‌باره‌ی ئه‌و هه‌نگاوه‌ی داوه.
سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستی توركیا و جیهانی ئیسلامیش یڵدرم گوتی "له‌سه‌ر بانگهێشت و داواكاری ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا، له 13ی ئه‌م مانگه كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركرده‌ی وڵاتانی هاوكاری ئیسلامی له شاری ئیسته‌نبوڵ به‌ڕێوه ده‌چێت، بۆئه‌وه‌ی رێوشوێنی گونجاو به‌رامبه‌ر به‌و بڕیاره‌ی تره‌مپ بگرنه به‌ر".