ئه‌مه‌ریكا كوژرانی حه‌فت سه‌ربازه‌كه‌ی له كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی هێلیكۆپته‌ره‌كه‌ی له عێراق پشتڕاست كرده‌وه
K24- هه‌ولێر:
سوپای ئه‌مه‌ریكا كوژرانی ته‌واوی ئه‌و سه‌ربازانه‌ی راگه‌یاند، كه له‌ناو كۆپته‌رێكی جۆری "بلاك هۆك" بوون، كاتێك له ناوچه‌ی قائیمی رۆژئاوای عێراق كه‌وته خواره‌وه و، ژماره‌ی ئه‌و سه‌ربازانه‌ش 7 كه‌س بوون.
پێشتریش، فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، هێلیكۆپته‌رێكی سه‌ربازییان له جۆری "بلاك هۆك" كه سه‌رقاڵی گواستنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی بوو، له ناوچه‌ی قائیمی سه‌ر به پارێزگای ئه‌نباری رۆژئاوای عێراق، له نزیك سنووری سووریا تێكشكاوه.
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانیش، تائێستا نزیكه‌ی 5200 سه‌رباز و راوێژكاری ئه‌مه‌ریكی له چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش له‌عێراق ماون و، ئه‌ركیان هاوكاریكردنی هێزه عێراقییه‌كانه بۆ رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی تیرۆر.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدا، هه‌رئه‌مڕۆ لەكاتی ئەنجامدانی پرۆسەیەكی گەڕان و پشكنین لە ناوچه‌يه‌كى بیابانی نزیك شارۆچكەی روتبەی رۆژئاوای پارێزگای ئەنبار، چەكدارانی داعش ھێرشییان كردە سەر ژمارەیەك سەربازی سوپای عێراق، لە ئەنجامدا 7 سەرباز كوژران و 7ی دیكەش برینداربوون.
H.B