ھۆشداری لە دروستبوونی ھێزێكی مەترسیدار لە عێراق دەدرێت

"پێویستە بیر لە قۆناخی دوای داعش و ئەو گروپە چەكدارەش بكەنەوە"

K24 - ھەولێر

سەركردەیەكی عێراق ئەگەری پەیدابوونی ھێزێكی مەترسیدار لە چەكدارانی داعش ھۆشداری دەدات و رایوایە لەگەڵ سەركەوتنی سەربازی دەبێ سەركەوتنی سیاسیش بێتە ئاراوە، بۆ ئەوەی عێراق لەو مەترسییە رزگاری بێت.

ئەیاد عەلاوی، جێگری سەرۆك كۆماری عێراق، لەبارەی قۆناخی دوای داعش هۆشداری دەدات و  ئاشكرای كرد، ئەگەر لەگەڵ سەركەوتنە سەربازییەكانی دژی داعش، سەركەوتنی سیاسیش نەیەتە ئاراوە، ئەوا مەترسی پەیدابوونی گروپی مەترسیدارتر لەو چەكدارانە ھەیە.

جێگری سەرۆك كۆماری عێراق، ئاماژەی بەوەش كرد، پێویستە ھاوكات لەگەڵ سەركەوتنەكانی بەسەر چەكدارانی داعشدا، دەسەڵاتدارانی عێراق بیر لە قۆناخی دوای داعش ئەو گروپە چەكدارەش بكەنەوە.