كێشه ناوخۆییه‌كان له‌سه‌ر شه‌قامه‌كانی سلێمانی ساغده‌كرێنه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
بزووتنه‌وه‌ی گۆران و كۆمه‌ڵی ئیسلامی و به‌رهه‌م ساڵح كه به‌نیازه له هه‌ڵبژاردنی داهاتوو به لیسستی تایبه‌ت به‌شداریی بكات، پاش رووداوه‌كانی 16ـی ئۆكتۆبه‌ر و داگیركردنی كه‌ركووك و ناوچه‌كانی دیكه‌ی پارێزگاكه و وێرانكردنی خورماتوو و سوتاندنی ماڵی هاووڵاتیان و ئاواره‌كردن و كوشتنی كوردانی شارۆچكه‌كه، داوای پێكهێنانی حكومه‌تی كاتی‌یان كرد، له كاتێكدا به‌گوێره‌ی دوایین داواكاری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ده‌بێت له 3 مانگی داهاتوودا هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام بدرێت.
ده‌ستپێكردن و هاندانی خه‌ڵك بۆ خۆپیشاندان و رووخاندنی حكومه‌تێك كه زۆرینه‌ی هێزه كاریگه‌ره‌كانی هه‌رێم به‌شدارن تێدا، له كاتێكدایه كه هه‌ڵبژاردن كاتێكی كه‌می ماووه‌و وه‌ك هه‌ڤاڵ ئه‌بو به‌كر پارێزگاری سلیمانی گووتی: "پێویسته ململانێ سیاسییه‌كان له رێگه‌ی هه‌ڵبژاردن یه‌كلایی بكرێنه‌وه نه‌ك راپه‌ڕین".
به‌ڵام كات و شێوازی به لاڕێدابردنی خۆپیشاندانه‌كان له پاش رووداوه‌كانی 16ـی ئۆكتۆبه‌ر كه وه‌ك جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له به‌یاننامه‌یه‌كی پێشوودا نیگه‌رانی ده‌ربڕی و گووتی، گرووپێكی ناو یه‌كێتی به رێككه‌وتنێكی ژێر به ژێر پارێزگاكه‌یان راده‌ستی حه‌شدی شه‌عبی كرد، لای چاودێرانی بارودۆخه‌كه به پلانی دووه‌می ئه‌و هێز و لایه‌نانه داده‌نرێت كه له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی ئێران‌دا 16ـی ئۆكتۆبه‌ریان درووستكرد و به‌شێكی زۆری خاكی كوردستان له‌لایه‌ن حه‌شد و سوپای عێراقه‌وه داگیركرا.
له كاتێكدا ئه‌م هێزانه به‌هۆی ئه‌و رووداوانه‌ی كه‌ركووك و ناوچه كوردستانییه‌كانی دیكه‌وه هه‌ڵوێستێان نه‌نواند و ته‌نانه‌ت به ده‌نگ كێشه‌ی ئاواره و ده‌ربه‌ده‌ره‌كانی خورماتوو و كه‌ركووكیشه‌وه نه‌چوون كه روویان له پاریزگای سلێمانی كردبوو، چونكه باڵێكی ناو یه‌كێتی كه رێككه‌وتنی گوماناوی 16ـی ئۆكتۆبه‌ریان ئه‌نجامدا، هێز و ده‌سه‌ڵات و دارایی ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌یان له‌ژێر ده‌ستدایه و هیچ كاتێك به ئاشكرا خۆپیشانده‌ران و لایه‌نه‌كان جورئه‌تی ئه‌وه‌یان نه‌كردووه رووی قسه‌كانیان بكه‌نه ئه‌و هێزه‌و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی.
ئه‌و كاته‌ی لاهوور شێخ جه‌نگی كه به‌رپرسی ده‌ز‌گایه‌كی ئه‌منی یه‌كێتییه هانی خه‌ڵك ده‌دات تا راپه‌ڕین بكه‌ن، قوباد تاڵه‌بانی كوڕی جه‌لال تاڵه‌بانی و هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د، یه‌كێكه له كاراكته‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی حكومه‌تدا له وڵاتانی ئه‌وروپا به دوای پاڵپشتی و هاوكاریكردندا ده‌گه‌ڕێن تا كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا چاره‌سه‌ر بكرێت كه سه‌رچاوه‌ی زۆربه‌ی كێشه‌كانی هه‌رێمه و له ساڵی 2014ـه‌وه به بریاری نووری مالیكی و له‌سه‌ر داخوازی ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی لایه‌نێكی سیاسی، بوودجه و مووچه‌ی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانیان بڕیووه، بۆیه به‌شێك له چاودێران هۆكاری ئه‌و جیاوازییه‌ی كاركردنی لاهووری شێخ جه‌نگی له‌گه‌ڵ قوباد تاڵه‌بانی، به بوونی كێشه‌یه‌كی قوڵتری ناو باڵی ده‌ستڕۆیشتووی یه‌كێتی ده‌زانن و هه‌ندێكیش پێیانوایه بۆ داپۆشینی به ده‌سته‌وه‌دانی كه‌ركووك و خورماتوو و ناوچه‌كانی دیكه‌یه كه به‌هۆیه‌وه ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه ئاستی جه‌ماوه‌رییان دابه‌زیووه‌و جورئه‌تی ئه‌وه ناكه‌ن دوای سێ مانگی دیكه بچنه هه‌ڵبژاردنه‌وه.
مه‌ترسییه‌كی دیكه كه ئه‌گه‌ری هه‌یه رووبه‌ڕووی ناوچه‌كانی پارێزگای سلێمانی ببێته‌وه، بیانوو به ده‌سته‌وه‌دانه به حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌كانی دیكه‌ی عێراق تا له ئه‌گه‌ری په‌ره‌سه‌ندنی توندوتیژییه‌كاندا به‌ناوی كۆنترۆڵكردنی بارودۆخه‌كه بێنه ئه‌و پارێزگایه‌شه‌وه، چونكه له دوێنێه‌وه ده‌نگێكی له‌و شێوه‌یه له‌ناو سه‌ركرده و كوتله په‌رله‌مانییه‌كانی به‌غدا به‌رزبووته‌وه‌و به‌غداش خوازیاری ده‌رفه‌تی له‌و جۆره‌یه، له رابردووش‌دا به‌شێك له سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی له كه‌ركووك كاری له‌و شێوه‌یه‌یان كردووه‌و ته‌نانه‌ت نووری مالیكی سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووی عێراق له دیداریكی ته‌له‌ڤیزیۆنیدا كاتێك باسی له‌شكركێشی هێزه‌كانی ئۆپراسیۆنی دیجله‌ی كرد گووتی: "له‌سه‌ر داواكاری به‌رهه‌م ساڵح به‌و كاره هه‌ستاوین، چونكه ئه‌و گوتوویه‌تی وه‌رن به‌هێز ناوچه نه‌وتییه‌كان كۆنترۆڵ بكه‌ن"، بۆیه دووباره‌بوونه‌وهی داخوازی له‌و جۆره‌ش به دوور نازانرێت، چونكه به‌رهه‌م ساڵح خاوه‌ن كێشه‌یه‌كی قوڵه له‌ناو حزبه‌كه‌ی پێشوویدا و به بۆچوونی چاودێران ئه‌گه‌ری زۆره بۆ تۆڵه‌كردنه‌وه‌ش بێت، بارودۆخی له‌و جۆره‌ی به لاوه باش بێت.
ئێستا ته‌نها مه‌ترسی سه‌ر هاووڵاتیان كوردستان كه‌می مووچه و خراپی گوزه‌ران و هه‌ڕه‌شه‌كانی به‌غدا و حه‌شدی شه‌عبی نییه، به‌ڵكو به‌رنامه‌ی ناڕوونی ئه‌و هێزانه‌یه كه ده‌یانه‌وێت له شه‌قام ئاراسته‌یان بكه‌ن،. دوور نییه وه‌ك ئه‌وه‌ی دوێنێ له سلێمانی بینراوه، به‌رژه‌وه‌ندییه سیاسییه‌كانی یوسف محه‌مه‌د و ژماره‌یه‌ك له سه‌ركرده‌كانی گۆڕان و شاسوار عه‌بدولواحید و به‌رهه‌م ساڵح و لاهوور شیخ جه‌نگی و گرووپی 16ـی ئۆكتۆبه‌ر و ئه‌و سه‌ركرده سه‌ربازی و ئه‌منیانه‌ی دیكه‌ی یه‌كێتی و گۆڕان له كام چوارڕیانی سلێمانیدا به یه‌كدا ده‌كێشن و ره‌وشی ناوچه‌كه ده‌ده‌نه ده‌ست چاره‌نووسكی نادیار.