ده‌رچه‌يه‌كى به‌نداوى ديجله شكا
K24 – دياربه‌كر:
به هۆی بارینی بارانێكی زۆر و به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ئاو، ده‌رگایه‌كی به‌نداوی دیجله له باكووری كوردستان شكا.
پارێزگاری دیاربه‌كر داوای له خه‌ڵكی ده‌وروبه‌ری ناوچه‌كه كردووه، ماڵه‌كانیان چۆڵ بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی رێوشوێنی پێویست بۆ هه‌ر رووداوێك بگرنه‌به‌ر.
هاوكات به‌رپرسانی به‌نداوی دیجله، هۆشداریان داوه‌ته خه‌ڵكی گونده‌كانی سەلمان، یاتر، کایا، بالابان، ئاکالان و تەپەجیکێ بۆ ئه‌وه‌ی ئاماده‌كاری بۆ چۆڵكردنی ماڵه‌كانیان بكه‌ن.