به‌ڤیدیۆ.. كاتی گه‌یشتنی هێزه گه‌وره‌كه‌ی هه‌سه‌ده بۆ ناوه‌ندی شاری عه‌فرین
K24- هه‌ولێر:
كاروانێكی گه‌وره‌ی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات هه‌سه‌ده، كه له ناوچه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی سووریاوه هاتوون، به‌مه‌به‌ستی رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی توركیا به‌ناوی "چڵه زه‌یتوون"، به تانك و پێداویستی سه‌ربازییه‌وه گه‌یشتنه ناوه‌ندی شاری عه‌فرین.
به‌رپرسانی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل یه‌په‌گه له عه‌فرین رایانگه‌یاند، ته‌واوی ئه‌و هێزانه گه‌یشتۆته شاری عه‌فرین، كه له 1700 شه‌ڕڤان، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی هه‌سه‌ده ئه‌و هێزانه‌ی بۆ به‌رگریكردن له عه‌فرین له هێرشه‌كه‌ی توركیا، له شاره‌كانی ره‌ققه، دێرزوور و حه‌سه‌كه كشانده‌وه، كه پێشتر له شه‌ڕی دژ به داعش به‌شداربوون.
هه‌رچه‌نده له گرته ڤیدیۆكاندا چه‌ك و پێداویستی سه‌ربازی نیشان نه‌دراوه، به‌ڵام ده‌گوترێت، ئه‌و هێزانه ژماره‌یه‌كی زۆری تانك و ئۆتۆمۆبیل و پێداویستی سه‌ربازیشیان له‌گه‌ڵ خۆیاندا هێناوه.
گه‌یشتنی ئه‌و هێزانه‌ش بۆ ناوه‌ندی شاری عه‌فرین له‌كاتێكدایه، ئه‌مڕۆ هێزه‌كانی سوپای توركیا و "سوپای سووریای ئازاد" رایانگه‌یاندووه، له سنووری شاری عه‌فرین نزیك بوونه‌ته‌وه. دوێنێشی هێزه‌كانی سوپای توركیا و گروپه ئیسلامییه توندڕه‌وه‌كانی ئۆپۆزسیۆن، كه له‌لایه‌ن ئه‌نقه‌ره‌وه پشتگیری ده‌كرێن، كۆنترۆڵكردنی شارۆچكه‌ی جندرێسیان راگه‌یاندبوو.
به‌ر له سێ رۆژ، ئه‌بو عومه‌ر ئیدلبی، وته‌بێژی ئه‌و گروپانه‌ی هه‌سه‌ده، كه له‌شه‌ڕی دژ به داعش به‌شداربوون، رایگه‌یاندبوو، هێزه‌كانیان به‌ره‌و عه‌فه‌رین ده‌ستیان به جووڵه كردووه و، زیاتر له 1700 جه‌نگاوه‌ر، كه له سه‌نگه‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ی شه‌ڕی دژ به داعش له ره‌ققه، دێر زوور و حه‌سه‌كه شه‌ڕیان ده‌كرد، به‌ره‌و عه‌فرین به‌ڕێكه‌وتوون، بۆئه‌وه‌ی رووبه‌ڕووی كرده سه‌ربازییه‌كه‌ی توركیا ببنه‌وه.
H.B
سه‌رچاوه/ رووسیا توده‌ی