وه‌زاره‌تی دارایی داوای باجی عەرەسە ده‌كات
K24 - ھەولێر
وه‌زاره‌تی دارایی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، داوای باجی عه‌ڕه‌سە له وه‌به‌رهێنه‌ران ده‌كات و یه‌كێتی وه‌به‌رهێنه‌رانیش ئه‌و باجه ره‌تده‌كاته‌وه.
وه‌زاره‌تی دارایی پێشنیازێكی گه‌ڵاڵه كردووه، به‌وه‌ی وه‌به‌رهێنه‌ران باجی چه‌ند ساڵی رابردووی ئه‌و زه‌وییانه بده‌ن كه بۆ وه‌به‌رهێنان له حكوومه‌تیان وه‌رگرتووه و به باجی عه‌ڕه‌سە ناسراوه.
ئه‌نجوومه‌نی باڵای وه‌به‌رهێنان و نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان داوای كردووه، لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت به وردی هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ئه‌و بابه‌ته بكات و راپۆرتی خۆی ئاماده بكات، تاوه‌كو دوا بڕیاری له‌سه‌ر بدرێت.
لای خۆیه‌وه ئه‌حمه‌د رێكانی، سه‌رۆكی یه‌كێتی وه‌به‌رهینه‌رانی كوردستان به كوردستان24 راگه‌یاند، ئه‌وان دژی وه‌رگرتنی ئه‌و باجه‌ن، چونكه زیان له كه‌رتی وه‌به‌رهێنان ده‌دات و له رووی یاسایشه‌وه ئه‌و زه‌وییانه هێشتا به‌ناوی حكوومه‌ته‌وه‌ن ئیدی چۆن باج له وه‌به‌رهێنه‌ران وه‌رده‌گیرێت.