داعش 4 كه‌سی له رۆژئاوای كه‌ركووك كوشت
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 9/7/2018 سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له پارێزگای كه‌ركووك رایگه‌یاند: "چه‌كدارانی داعش موختاری گوندێكی نزیكی قه‌زای حه‌ویجه‌یان له پارێزگای كه‌ركووك كوشتووه. له نزیك ناحییه‌ی ریازیش 3 جوتیار به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی چێنراو گیانیان له ده‌ستداوه".
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت: "هێزه ئه‌منییه‌كان ته‌رمی موختاری گوندی زڕبانی سه‌ر به شاره‌دێی ریازی قه‌زای حه‌ویجه‌ی رۆژئاوای كه‌ركووكیان دۆزیوه‌ته‌وه، پاش ئه‌وه‌ی هه‌فته‌یه‌ك پێش ئێستا رفاندبوویان، دواتر كوشتوویانه و ته‌رمه‌كه‌یان فڕێداوه".
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كه ته‌ئكیدی كردووه‌ته‌وه، ئه‌و موختاره‌ی كوژراوه، پێش زیاتر له دوو مانگیش چه‌كدارانی داعش باوكیشی كه به‌هه‌مانشێوه موختار بوو رفاندبوویان، ئه‌وه‌ش ده‌ریده‌خات چه‌كدارانی رێكخراوه توندڕه‌وه به‌مه‌به‌ست و به‌پاساوی هاوكاریكردنی هێزه ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كانی عێراق و ئاسانكاری بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان و پاڵپشتیكردنی پلانی سه‌رله‌نوێ سه‌قامگیركردنه‌وه‌ی ناوچه رزگاركراوه‌كان ده‌یانڕفێنن و ده‌یانكوژن".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، سێ جوتیاری ناوچه‌كه‌یش به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی چێنراو له كێڵگه‌یه‌كی كشتوكاڵی نزیكی ناحیه‌ی ریاز له رۆژئاوای كه‌ركووك كوژراوون. بۆمبه‌كه‌یش له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه دانراوه‌ته‌وه و ئامانجیان ئه‌وه‌یه كێشه بۆ هاتووچۆی هێزه ئه‌منییه‌كان له‌نێوان گونده‌كان درووستبكه‌ن".
به‌رده‌وام له ناوچه‌كانی باشوور و رۆژئاوای كه‌ركووك و رێگای كه‌ركووك - به‌غدا رووداوی كوشتن و ته‌قینه‌وه‌و رفاندن رووده‌ده‌ن و خه‌ڵكی ناوچه‌كه مه‌ترسیان كه‌وتووه‌ته سه‌ر، به‌ڵام هێزه ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كانی عێراق تا ئێستا نه‌یانتوانیووه ئه‌و ناوچانه به‌ته‌واوه‌تی كۆنترۆڵ بكه‌ن.