رۆژنامه‌ى چاو‌دێر: ماڵه‌كه‌ى نه‌جمه‌دين كه‌ريم له سلێمانى ده‌ستى به‌سه‌ردا گيراوه و دووقاسه‌ى شكێنراوه
K24 – هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ى چاو‌دێر كه مه‌لا به‌ختيار به‌رپرسى ده‌سته‌ى كارگێڕى مه‌كته‌بى سياسى يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان، خاوه‌نى ئيمتياز و سه‌رنووسه‌رييه‌تى وه‌ك خۆى نووسيويه‌تى "شه‌رمه‌زارييه‌كى گه‌وره"ى ناو يه‌كێتى ئاشكرا كردووه و رايگه‌ياندووه، "ماڵى دكتۆر نه‌جمه‌دين كه‌ريم ده‌ستى به‌سه‌ردا گيراوه و دوو قاسه‌ى تێدا بووه و هه‌ردووكى شكێنراوون و كه‌لوپه‌له‌كانى براون".
له ژماره 634ى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 20ى تشرينى دووه‌م/ نۆڤێمبه‌رى 2017 رۆژنامه‌ى چاو‌دێر كه خاوه‌نى ئيمتياز و سه‌رنووسه‌رى مه‌لا به‌ختياره، بڵاويكردووه‌ته‌وه، له سلێمانى ماڵى دكتۆر نه‌جمه‌دين كه‌ريم ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سياسى يه‌كێتى و پارێزگارى كه‌ركووك ده‌ستى به‌سه‌ردا گيراوه.
رۆژنامه‌كه له زارى سه‌رچاوه‌يه‌كى ناو سه‌ركردايه‌تى يه‌كێتى كه ناوى نه‌هێناوه ئاشكرايكردووه، كه دوو قاسه له ماڵه‌كه‌ى دكتۆر نه‌جمه‌دين هه‌بوون و هه‌ردوو قاسه‌كه شكێنراوون و كه‌لوپه‌له‌كانى ناويشيان براون.
له زارى سه‌رچاوه‌كه‌وه، ئه‌و رۆژنامه‌يه له باره‌ى ئه‌و رووداوه‌وه نووسيويه‌تى: "ئه‌مه‌ش شه‌رمه‌زارييه‌كى گه‌وره‌يه".
له به‌شێكى ديكه‌ى راپۆرته‌كه‌يدا، رۆژنامه‌ى چاو‌دێر له زارى سه‌رچاوه‌كه‌يه‌وه، باسى له‌وه كردووه، كه ده‌بوايه دواى 16ى ئۆكتۆبه‌ر دكتۆر نه‌جمه‌دين كه‌ريم بچێته سلێمانى و روو نه‌كاته هه‌ولێر.
رۆژنامه‌كه‌ى مه‌لا به‌ختيار باسى كێشه‌كانى ديكه‌ى ناو يه‌كێتى كردوه و ئه‌وه‌ى ئاشكرا كردووه، كه ئه‌و به‌ياننامه‌يه‌ى له دژى نه‌جمه‌دين كه‌ريم به ناوى سه‌ركردايه‌تى يه‌كێتيه‌وه ده‌رچووه، را و هه‌ڵوێستى سه‌ركردايه‌تى يه‌كێتى نه‌بووه و ته‌نيا يه‌ك ئه‌ندامى سه‌ركردايه‌تى ئه‌و به‌ياننامه‌يه‌ى نووسيوه.
له رۆژنامه‌كه‌دا هاتووه: "ئه‌ندامێكى سه‌ركردايه‌تى يه‌كێتى به‌ياننامه‌ى له‌سه‌ر قسه‌كانى د.نه‌جمه‌دين ده‌ركردووه، ئه‌مه له كاتێكدايه سه‌ركردايه‌تى يه‌كێتى زياتر له 50 ئه‌ندامه و چۆن ده‌كرێت ئه‌نداوێك له برى 50 كه‌س به‌ياننامه به ناوى سه‌ركردايه‌تى يه‌كێتييه‌وه دژى ئه‌ندامێكى مه‌كته‌بى سياسى بڵاوبكاته‌وه".
به گوێره‌ى زانيارييه ميدياييه‌كان، ئه‌ندامى سه‌ركردايه‌تى يه‌كێتى ئاڵا تاڵه‌بانى به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كرێت كه به‌ياننامه‌كه‌ى له دژى نه‌جمه‌دين كه‌ريم نووسيبێت.
رۆژنامه‌كه‌ى مه‌لا به‌ختيار باسى له نهێنييه‌كى ديكه‌ى به‌شێكى سه‌ركردايه‌تى يه‌كێتى كردووه و نووسيويه‌تى: "رۆژى 18ى 11 له كۆبوونه‌وه‌يه‌كى به‌شێكى ئه‌و سه‌ركردانه‌ى يه‌كێتيدا كه هاومه‌رامن له‌سه‌رده‌ركردنى ئه‌و به‌ياننامه‌يه قسه‌ى ره‌ق كه‌وتووه‌ته به‌ينيان".
سه‌رچاوه‌كه‌ى چاو‌دێر رايگه‌ياندووه، "ئه‌ندامێكى سه‌ركردايه‌تى يه‌كێتى ئه‌و مافه‌ى نييه به ناوى سه‌ركردايه‌تييه‌وه به‌ياننامه دژى ئه‌ندامێكى مه‌كته‌بى سياسى حزبه‌كه‌ى ده‌ربكات، چونكه د.نه‌جمه‌دين كه‌ريم هێشتا ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سياسى يه‌كێتييه و وازى له‌و حزبه نه‌هێناوه".
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شى وتووه: "د.به‌رهه‌م وازى له يه‌كێتى هێناوه، خۆى به زمانى خۆى رايگه‌ياندووه، رێككه‌وتنى له‌گه‌ڵ گۆڕان و كۆمه‌ڵى ئيسلاميدا كردووه، باره‌گاى دامه‌زراندووه و ليست و قه‌واره‌ى پێشكه‌شى كۆميسيۆن كردووه، به‌ياننامه دژى ده‌رناكرێت، كه‌چى له‌سه‌ر چاوپێكه‌وتن به‌ياننامه له‌سه‌ر ئه‌ندامانى تر‌ى مه‌كته‌بى سياسى ده‌رده‌كرێت".
به هۆى خيانه‌تى به‌شێك له به‌رپرسانى يه‌كێتييه‌وه و په‌لكێشانى جه‌يش و حه‌شدى شه‌عبى بۆ داگيركردنى كه‌ركووك له 16ى ئۆكتۆبه‌ردا، به‌شێكى ناو سه‌ركردايه‌تى يه‌كێتى كه‌وتوونه‌ته دژايه‌تيكردنى ئه‌و ئه‌ندامانه‌ى مه‌كته‌بى سياسى حزبه‌كه‌يان كه دژى خيانه‌تى راده‌ستكردنى كه‌ركووك وه‌ستاونه‌ته‌وه.