تورکیا هانا بۆ ئەمەریکا دەبات

بۆ جەنگی دژ بە سووریا، ئەنقەرە داوایەک لە واشنتن دەکات

K24 – هه‌ولێر:

تورکیا داوای جێگیرکردنی سیستمی دژە مووشەکی پاتریۆت له‌سه‌ر سنووره‌كانی له‌گه‌ڵ سووریا لە ئەمەریکا دەکات.

ئاژانسی ئانادوڵۆ لە زاری بەرپرسێکی ئەمەریکی بڵاویکردووەتەوە؛ ئەنقەرە داوای لە ئەمەریکا کردووە، سیستمی مووشەکی پاتریۆت لەسەر سنوورەکانی لەگەڵ سووریا جێگیر بکات.

بەرپرسە باڵاکە روونیکردووەتەوە؛ بەم دواییە تورکیا داوایەکی نوێی لە ئەمەریکا کردووە بۆ جێگیرکردنی سیستمی مووشەکی پاتریۆت، ئەمەش دوای پەرەسەندنەکانی باکووری رۆژئاوای سووریا.

ئەمەش لە کاتێکدایە، تورکیا بێ گوێدانە هەڕەشەکانی ئەمەریکا، سیستمی دژە مووشەکی ئێس- 400 لە رووسیا کڕی.

هێرشی سوپای سووریا بۆ سەر ئیدلب، ناکۆکی خستووەتەوە نێوان ئەنقەرە و دیمەشق، تاوەکو ئێستاش ناکۆکییەکان چارەسەر نەکراون، ئەمەش وایکردووە جەنگ بەردەوام بێت و دەیان هەزار کەس ئاوارە بن.

H.J