رۆیته‌رز: ئۆتۆمبێلێك له گۆڕه‌پانی تایمی نیویۆرك ژماره‌یه‌ك پیاده‌ڕۆ ده‌شێلێت
K24 - هه‌ولێر:
ئۆتۆمبێلێك له گۆڕه‌پانی تایمی نیویۆرك ژماره‌یه‌ك پیاده‌ڕۆ ده‌شێلێت و كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستدا و 10 كه‌سی دیكه‌ش بریندارده‌بن.
به‌رپرسانی پۆلیسی نیویۆرك رایده‌گه‌یه‌نن، رووداوه‌كه تیرۆریستیی نییه و وه‌كو هێرشێكی تیرۆریستیش مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ناكه‌ن.
له ئێستاشدا شۆفێری ئۆتۆمبێله‌كه ده‌ستگیركراوه و لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ش له رووداوه‌كه ده‌ستیپێكردووه.
گۆڕه‌پانی تایم، یه‌كێكه له قه‌ره‌باڵخترین شوێنه‌كانی نیویۆرك.