داعش ته‌نيا له سه‌دا يه‌كى مووسڵى به‌ده‌سته‌وه ماوه
K24 – هه‌ولێر:
هێزه عێراقييه‌كان رايانگه‌ياند، چه‌كدارانى داعش ته‌نيا له سه‌دا يه‌كى شارى مووسڵيان به‌ده‌سته‌وه ماوه.
فه‌رمانده‌ى ئۆپراسيۆنه هاوبه‌شه‌كانى سوپاى عێراق له به‌ياننامه‌يه‌كدا رايگه‌ياند، فيرقه‌ى وه‌ڵامدانه‌وه‌ى خێراى سه‌ر به پۆليسى ئيتيحادى له باكوورى مووسڵى كۆنه‌وه به‌رده‌وامه له گه‌مارۆدانى نه‌خۆشخانه‌ى كۆمارى.
گوتيشى: هێزه ئه‌منييه‌كان به‌رده‌وام چه‌كدارانى داعش له ده‌وروبه‌رى نه‌خۆشخانه‌كه ده‌كه‌نه ئامانج.
روونيشيكرده‌وه، هه‌وڵه‌كانيان بۆ كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ى به‌شى باكوورى گه‌ڕه‌كى شيفا به‌رده‌وامه.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد، به‌شى باشوورى گه‌ڕه‌كى شيفا و پردى پێنجه‌مى سه‌ر ديجله كۆنترۆڵكراوون.
له ميحوه‌رى باكوورى خۆرئاواى گه‌ڕه‌كى مووسڵى كۆن، هێزه عێراقييه‌كان به‌رده‌وام له پێشڕه‌ويدان به‌ره‌و ناوچه‌ى فاروق.
تا ئێستا هێزه ئه‌منييه‌كان توانيويانه به‌شێكى ئه‌و ناوچه‌يه كۆنترۆڵ بكه‌ن.
له ميحوه‌رى باشووره‌وه هێزه‌كانى پۆليسى ئيتيحادى به‌ره‌و ناوچه‌كانى ره‌ئس جاده و باب جه‌ديد به ئاراسته‌ى ناوچه‌ى خه‌زره‌ج پێشڕه‌وى بكه‌ن.
له به‌ياننامه‌كه‌دا ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شكراوه، هێزه حكومييه‌كان به‌رده‌وامن له دۆزينه‌وه‌ى رێڕه‌وى ئارام بۆ ده‌ربازبوونى مه‌ده‌نييه‌كان.
شه‌ڕى مووسڵ له 17ى ئۆكتۆبه‌رى 2016 به ئه‌نجامدانى ئۆپراسيۆنى هێزى پێشمه‌رگه ده‌ستيپێكرد و تا ئێستا به‌رده‌وامه.
سه‌رچاوه: ئاژانسه‌كان.