نوێژخوێنێک خۆی کردووەتە قەڵغانی هاوڕێکانی لە هێرشە تیرۆرستییەکەی نیوزیلاند

چیرۆکی ئەو پیاوەی هەوڵی دا چەکەکە لە بکوژەکە بستێنێت

K24 – هه‌ولێر:

نایم رەشید هەوڵیدا چەکەکە لە تەقەکەرەکە بسەنێت، بەڵام نەیتوانی نوێژخوێنان و خۆی و کوڕەکەشی رزگار بکات.

نایم لەگەڵ کوڕەکەی بۆ ئەنجامدانی نوێژی رۆژی هەینی لەگەڵ کوڕەکەی سەردانی مزگەوتی ئەلنووری لە شاری کرییس چێرچ کرد، بەڵام زۆری پێناچێت تەقەکەرەکە دەست بە کۆمەڵ کوژییەکە دەکات، ئەمیش بەرەو رووی تیرۆرستەکە هەڵدێت و دەیەوێت تفەنگەکەی لێبستێنێت، بەڵام هەوڵەکەی سەرکەوتوو نابێت.

ئەم پیاوە خەڵکی پاکستانە و لە وڵاتەکەی لە بانکێکی تایبەت کاری کردووە، بەڵام کاتێک وەک مامۆستا لە وڵاتی نیوزیلاند وەردەگیرێت، لەگەڵ خێزانەکەی پاکستان بۆ ئەو وڵاتە جێدەهێڵێت کە تیایدا کۆتایی بە ژیانی هێنرا.

کوڕەکەی نایم ناوی تەلهایە و تەمەنی 21 ساڵبووە و راستەوخۆ لە شوێنی رووداوەکە گیانی لەدەستداوە، هەرچی باوکییەتی شەوی هەینی و لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.

یەکێک لە رزگابوونی روداوەکە بە ARY Newsی راگەیاندووە، جیا لە نایم، کەسێکی دیکە بەناوی ماژارودین، پڕی داوەتە چەکی هێرشبەرەکە و لێی سەندووە، بەڵام زۆر هەوڵی داوە پیلکەی چەکەکەی نەدۆزیوەتەوە، تا هێرشبەرەکە هەڵهاتووە، لەگەڵ ئەوەش، ئەو کەسە دوای کەوتووە، بەڵام لە دەرەوەی مزگەوتەکە، چەند کەسێک چاوەڕێی هێرشبەرەکەیان کردووە و رزگاریان کردووە.

وێنێ هەینی 15/03/2019، لە وڵاتی نیوزیلاند و لە شاری کریس چێرچ، هێرشکرایە سەر دوو مزگەوت و نوێژخوێنانی رۆژی هەینی کرانە ئەمانج، بەهۆیەوە، 49 نوێژ خوێن گیانیان لەدەستدا و 48 دیکەش برینداربوون.

H.J