بە کاتیۆشا هێرش دەکرێتە سەر پاڵاوگەیەکی عێراق

ئاگر لە پاڵاوگەكە كەوتەوە

K24 - ھەولێر

بە كاتیۆشا ھێرش كرایە سەر پاڵاوگەیەکی بێجی لە پارێزگای سەڵاحەددین و ئاگر لە پاڵاوگەكە کەوتەوە.

بە گوێرەی لێدوانەکانی واسق عەواد، بەڕێوەبەری راگەیاندنی کۆمپانایای پاڵاوگەی باکوور، ئاگرەکە لە یەکێک لە عەمبارەکانی پاڵاوگەی چینی کەوتووەتەوە بێ هیچ زیانێکی مرۆیی كۆنتڕۆڵكراوە.

لەو بارەیەوە حامید یونس، بریکاری وەزارەت بۆ کاروباری پاڵاوتن رایگەیاند، دوای چەند کاتژمێرێك دەستیان بەکارکردووەتەوە.

سەرچاوەیەکی ئەمنی رایگەیاندووە، ئەو مووشەکه‌ بە پاڵاوگەیەکی چینی لە قەزای بێجی كەوتووە، بەهۆیەوە یەکێك لە بۆڕییەکانی نەوتی بڕیوە و تەقیوەتەوە. لایەنە پەیوەندیدارەکان بە خێرایی بەلوعەكەیان گرتووەتەوە بە چڕی هەوڵیانداوە ئاگرەکە بكوژێننەوە.

ئەو پاڵاوگەیە بە توانای 20 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە کاردەکات، دوای هێرشەکانی داعش لە ساڵی 2014 زیان بە پاڵاوگەکە کەوت، بەڵام دوای کۆنترۆڵکرانەوەی لە 2017 جارێکی دیکە دەستی بەكاركردن كردەوە.

بە کاتیۆشا هێرش دەکرێتە سەر پاڵاوگەیەکی عێراق
بە کاتیۆشا هێرش دەکرێتە سەر پاڵاوگەیەکی عێراق
بە کاتیۆشا هێرش دەکرێتە سەر پاڵاوگەیەکی عێراق