زیادبوونی کۆرۆنا لە ئەمەریکا و چین نرخی نەوت ناسەقامگیر دەکەن
K24- هەولێر:
بەهۆی بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسی کۆرۆنا و مەترسی کەمبوونەوەی خواست، نرخی نەوت بەرزبوونەوەی تۆمار نەکرد.
لە هەندێک وڵات، کۆرۆنا زۆر تەشەنەی کردووە و ئەگەر هەیە قەدەغەی هاتووچۆ بگەڕێتەوە، ئەمەش وایکردووە نرخی نەوت بەرزبوونەوە تۆمار نەکات.
بەگوێرەی ئاژانسی رۆیتەر، ئەمڕۆ پێنجشەممە، نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت، 22 سەنت دابەزیووە و بە 40 دۆلار و 49 سەنت مامەڵەی پێوەکراوە.
هەروەها نرخی نەوتی تێکساسیش، 38 سەنت دابەزیووە و بووە 37 دۆلار و 58 سەنت.
ئێستا مەترسی ئەوە هەیە، چین لە پایتەختەکەی قەدەغەی هاتووچۆ رابگەیەنێت، هەروەها لە ئەمەریکاش، تێکساس، فلۆریدا و کالیفۆرنیا هەمان مەترسیان لەسەرە، ئەمەش نرخی نەوت بەرەو دابەزینی زیاتر دەبات.