توركيا گه‌مارۆى له‌سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ى هه‌ولێر لابرد
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆك وه‌زيرانى توركيا، بن عه‌لى يه‌ڵدرم، رايگه‌ياند، توركيا گه‌مارۆى له‌سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ى هه‌ولێر لابرد.
بن عه‌لى گوتيشى: له ئه‌مڕۆوه گه‌شتى نێوان فڕۆكه‌خانه‌كانى توركيا و هه‌ولێر ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه.
راگرتنى گه‌شته ئاسمانييه‌كان دواى ئه‌وه هات، كه هه‌رێمى كوردستان پرۆسه‌ى ريفراندۆمى سه‌ربه‌خۆيى له 25ى ئه‌يلوول/ سێپێتمبه‌رى 2017دا ئه‌نجامدا.
هه‌ريه‌ك له به‌غدا و ئه‌نقه‌ره و تاران له دژى سه‌ربه‌خۆيى كوردستان و دامه‌زراندنى ده‌وڵه‌تێكى سه‌ربه‌خۆ و ده‌نگدان بۆ دياركردنى چاره‌نووسى گه‌لى كوردستان ژماره‌يه‌ك رێككارى سزاييان له دژى هه‌رێمى كوردستان گرته‌به‌ر.
داخستنى ئاسمانى هه‌رێمى كوردستان و راگرتنى گه‌شته نێوده‌وڵه‌تييه‌كان يه‌كێك بوو له‌و سزايانه‌ى رووبه‌ڕووى هه‌رێمى كوردستان كرايه‌وه.
سه‌باره‌ت به لابردنى هه‌مان سزا و گه‌مارۆ له‌سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى سلێمانى، سه‌رۆك وه‌زيرانى توركيا رايگه‌ياند، تا ئێستا بڕيارى ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى گه‌شته‌كان بۆ فڕۆكه‌خانه‌ى سلێمانى نه‌دراوه.
گوتيشى: به‌شێك له لايه‌نه سياسييه‌كانى سلێمانى پشتيوانى تيرۆر ده‌كه‌ن.
ئ.ڕ