بەغدا داوای قەدەغەی ھاتووچۆی تەواو دەكات

.

K24 - ھەولێر

پارێزگاری بەغدا رایده‌گه‌یه‌نێت، قەدەغەی ھاتووچۆی تەواو، تەنیا رێگەی پێشگرتن لە تەشەنەکردنی کۆرۆنایە.

محەمەد جابر عەتا، پارێزگاری بەغدا رایگەیاند، ئەگەر هاووڵاتییان پابەند بن، قەدەغەی هاتووچۆی تەواو تەنیا رێگەی کاریگەری پێشگرتن له تەشەنەسەندی کۆرۆنایه.

پارێزگاری بەغدا دەشڵێت، هەرچەندە چەندین جار قەدەغەی هاتووچۆی تەواو راگەیاندراوە، بەڵام هاووڵاتییان نەک هەر بە تەواوی پابەند نەبوون، هەندێکیان سەرپیچیشیان کردووە.

راشیگەیاند، هەندێک له پارێزگاکان قەدەغەی هاتوچۆی تەواویان جێبەجێ کرد، بەهۆی بچووکیی پارێزگاکه توانیان بڕیارەکه ببەنەسەر، بەڵام بەهۆی گەورەیی بەغدا، بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆ  دەبێت حکومەت بڕیاری لێبدات.

تەشەنە سەندنی کۆرۆنا له عێراق رۆژبە رۆژ زیاد دەکات و رۆژانه زیاتر له دوو هەزار کەس تووش دەبن و نزیکەی هەزار کەسیش گیان لەدەست دەدەن.