فراكسیۆنی پارتی راگه‌یه‌ندراوێكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی ره‌تده‌كاته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان، له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی، له راگه‌یه‌ندراوێكی 5 خاڵیدا، به‌یاننامه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی كه له رۆژی پێنجشه‌ممه 12ی ئه‌م مانگه ده‌رچووه، ره‌تیده‌كاته‌وه و به راگه‌یه‌ندراوێكی "ئاماده‌كراو" وه‌سفی ده‌كات.
فراكسیۆنی پارتی له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا، كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست كوردستان 24 كه‌وتووه، دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه ریفراندۆم مافێكی ئاسایی و یاسایی خه‌ڵكی كوردستانه و گه‌ڕانه‌وه بۆ ده‌وڵه‌تی هاووڵاتیبوون له چوارچێوه‌ی عێراقدا، خوولانه‌وه‌یه به ده‌وره‌ی بازنه‌یه‌كی داخراودا.
هه‌روه‌ها رایده‌گه‌نێت، رێزی ته‌واو له داوا و بڕیاره‌كانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك و ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم ده‌گرێت بۆ ئه‌نجامدانی ریفراندۆم.
فراكسیۆنی پارتی دووپاتیشی ده‌كاته‌وه، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، تاكه لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی فڕۆكه‌خانه و ده‌روازه سنوورییه‌كان و هه‌ر بابه‌تێكی دیكه كه په‌یوه‌ندی به سه‌روه‌ری هه‌رێمی كوردستانه‌وه هه‌بێت.
سه‌باره‌ت به راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردووی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی، فراكسیۆنی پارتی رایده‌گه‌یه‌نێت، راگه‌یه‌ندراوه‌كه ئاماده‌كراوه و هه‌ر به‌یاننامه‌یه‌كیش له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاوه ده‌ربچێت، ده‌بێت پێشتر له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگادا گفتوگۆی له باره‌وه كرابێت و به گوێره‌ی رێكاره‌كانی یاسای ژماره 3ی ساڵی 2009ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان و په‌یڕه‌وی ناوخۆ بێت.