ھەورەتریشقە لە گوندێكی كوردستان زیاتر لە 100 مەڕ و بزنی كوشت

خاوەنی مەڕ و بزنەكان: شوكرین بەو رووداوە سرووشتییە
kurdistan24.net

K24 - دھۆك

 لە گوندی چەم ترێی سەر بە ناحییەی مانگێشكی سنووری پارێزگای دھۆك، بەھۆی ھەورە تریشقەوە زیاتر لە 100 سەر مەڕ و بزن مرداربوونەوە.

پەیامنێری كوردستان24 لە دھۆك رایگەیاند: "بەھۆی ھەورەتریشقە لە گوندی چەم ترێی سەر بە ناحییەی مانگێشكی پارێزگای دھۆك، زیاتر لە 100 سەر مەڕ و بزن مردار بوونەتەوە".

مام سلێمان، خاوەنی مەڕ و بزنەكان بە كوردستان24 گوت: "بەھۆی ھەورەتریشقە زیاتر لە 100 سەر مەڕ و بزنمان مرداربوونە، دوای بێر و دۆشینی بزن و مەڕەكانمان ھاتنە ژێر دارێكەوە، لەوكاتە ھەورەتیشقە لێیدا و بەوھۆیەوە مەڕ و بزنەكانمان لەناوچوون".

گوتیشی: "جگە لەو ھەورەتریشقەی لە مەڕ و بزنەكانی ئێمەی چەند ھەورەتریشقەیەكی دیكەش لەناو ناوچەی داوە، ئێمە شوكرین بەو رووداوە سرووشتییە".

ھ.م