یاریزانێکی بەڕازیلی گیانی لەدەستدا

هیگۆر سوارێز، یاریزانی لاوی یانەی گۆیاسی بەڕازیلی رۆژی رابردوو تووشی روداوی هاتوچۆ بوو و بەم هۆیەوە گیانی لەدەستدا.

ماڵپەری فەرمی یانەی گۆیاسی بەڕازیلی بڵاویکردەوە بە داخەوە دوێنێ شەممە لە نەخۆشخانەیەکی وڵاتەکەیان پەیوەندیان پێوەکراوە کە یاریزانی لاوی یانەکەیان لە کاتی لێخورینی ماتۆرسیکلەکەی تووشی روداوی هاتوچۆ بووە و پێش گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.

سوارێز تەمەنی 16 ساڵ بوو لە هاوینی ساڵی 2018 پەیوەندی بە یانەی گۆیاسەوە کرد و چاوەڕێ دەکرا ئەو یاریزانە بە هۆی ئاستە بەرزەکەی ببێتە یەکێک لە دیارترین یاریزانەکانی وڵاتەکەی.