"ته‌رمی ژماره‌یه‌ك سه‌ربازی توركیا كه‌وتوونه‌ته ده‌ست یه‌په‌گه"
K24- هه‌ولێر:
له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان 24سیامه‌ند وه‌ڵات، سه‌ركرده‌ی هێزه‌كانی ئه‌ركی خۆپاراستنی سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆڕێبه‌ری له شاری حه‌سه‌كه‌ی رۆژئاوای كوردستان رایگه‌یاند، بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هێزه‌كانی سوپای توركیا له عه‌فرین، ئه‌وان داوای نه‌فیرعامیان كردووه و, بۆ به‌رگریكردن له‌و شاره، داوایان له خه‌ڵكی سڤیل كردووه چه‌ك هه‌ڵگرن.
ئه‌و سه‌ركرده‌ی هێزه‌كانی ئه‌ركی خۆپاراستن گوتیشی؛ ئه‌وان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ئاماده‌ن و، هێزه‌كانیان له شاری دێر زووریش داوایانكردووه، رێگه‌یان پێبدرێت په‌یوه‌ندی به شه‌ڕه‌وه بكه‌ن.
سیامه‌ند وه‌ڵات جه‌ختیشی كرده‌وه، هێزه‌كانیان چۆن توانییان شاری ره‌ققه كه داعش به پایته‌ختی خۆی راگه‌یاندبوو، رزگار بكه‌ن، به‌هه‌مان شێوه رێگه به توركیاش ناده‌ن ده‌سه‌ڵاتی خۆی به‌سه‌ر عه‌فریندا بسه‌پێنێت.
ئه‌وه‌شی نه‌شارده‌وه، كه سه‌ره‌تا هێزه‌كانی توركیا توانیان له سنوور بپه‌ڕنه‌وه و چه‌ند گوندێكی سنووری سه‌ر به شاری عه‌فرینیش داگیر بكه‌ن، به‌ڵام وه‌ك خۆی ئاماژه‌ی پێكرد، ئه‌و پێشڕه‌وییه‌ی توركیا زۆری نه‌خایاند و له‌لایه‌ن هێزه‌كانیانه‌وه پاشه‌كشه‌یان پێكرا و، چه‌ندین سه‌ربازی توركیایان به‌دیل گرتووه، وێڕای ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆری ته‌رمی سه‌ربازه‌كانیش كه‌وتوونه‌ته ده‌ست هێزه‌كانیان.
لێدوانی ئه‌و سه‌ركرده‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆڕێبه‌ری بۆ كوردستان 24 له‌كاتێكدایه، كه پێشتر ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوغان سه‌رۆك كۆماری توركیا رایگه‌یاندبوو، له ئۆپه‌راسیۆنی عه‌فریندا كه به‌ناوی چڵه زه‌یتوون ده‌ستیان پێكردووه، ته‌نیا سه‌ربازێكی توركیا كوژراوه.