له دوای یارییه‌كه‌ی بارسێلۆنا چی روویدا؟
یانه‌ی بارسێلۆنا به سه‌ركردایه‌تی لیۆنێل مێسی سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی تۆمار كرد و به‌شێوه‌یه‌كی كاتی بۆ پێشه‌نگی لالیگا گه‌ڕایه‌وه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 22 شووباتی 2020، بارسێلۆنا له یاریگه‌ی كامپ نوو میوانداریی ئیباری كرد.
له خوله‌كی 14 لیۆنێل مێسی شریتی گۆڵه‌كانی بارسێلۆنای بڕی، دواتر له خوله‌كی 37 مێسی گۆڵی دووه‌می زیاد كرد،. پێش ئه‌وه‌ی ناوبژیوان فیكه‌ی كۆتایی گێمی یه‌كه‌م لێ بدات، لیۆ گۆڵی سێیه‌م و هاتریكی له یارییه‌كه كرد، ئه‌مه‌ش 54ـه‌مین هاتریكی ئه‌و یاریزانه بوو له كاروانی وه‌رزشی خۆی.
پاشان له گێمی دووه‌م، مارتین برایسوه‌یت یه‌كه‌مین یاری له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا ئه‌نجام دا و دوو ئاسیستی له خوله‌كه‌كانی 87 و 89 بۆ مێسی و ئارسه‌ر میلۆ كرد و ژماره‌ی گۆڵه‌كانی بارسێلۆنای گه‌یانده 5 گۆڵ.
بارسێلۆنا به‌م بردنه‌وه‌یه ژماره‌ی خاڵه‌كانی گه‌یانده 55 خاڵ و به‌شێوه‌یه‌كی كاتی بۆ لوتكه‌ی لالیگا گه‌ڕایه‌وه و به جیاوازی 2 خاڵ له ریال مه‌درید دووركه‌وته‌وه.
گرینگ‌ترین ئامار و رووداوه‌كانی یارییه‌كه.
ـ مێسی به باشترین یاریزانی یارییه‌كه ده‌ستنیشان كرا.
ـ مێسی ژماره‌ی گۆڵه‌كانی له كاروانی وه‌رزشی خۆی گه‌یانده 696 گۆڵ
ـ مێسی دووه‌مین خێراترین هاتریكی له ماوه‌ی 40 خوله‌ك كرد، پێشتر له 2011 له ماوه‌ی 30 خوله‌ك هاتریكی له مایۆركا كردووه.
ـ مێسی حه‌وته‌مین گۆڵی له‌م ساڵ كرد
ـ مێسی 16 وه‌رزه له‌سه‌ریه‌ك گۆڵ ده‌كات
ـ مێسی ژماره‌ی گۆڵه‌كانی له‌م وه‌رزه گه‌یانده 24 گۆڵ
ـ مێسی 436 گۆڵی له لالیگا كردووه
ـ 625 گۆڵی له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا تۆمار كردووه.
ـ مێسی یه‌كه‌مین یاریزانه له مێژووی تۆپی پێدا به‌شداریی له تۆماركردنی هه‌زار گۆڵدا كردووه.