كۆرۆنا كۆمپانیا ئەمەریكییەكان ناچاری قەرز دەكات

ئەمەریكا پلانی بۆ لێكەوتەكانی كۆرۆنا داناوە

K24 - ھەولێر

ڤایرۆسی كۆرۆنا بووەتە ھۆكار كە كۆمپانیاكان لە ئەمەریكا داوای قەرزی زۆر بكەن.

تەشەنەسەندی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووەتە ھۆكار، كە خواستێكی زۆری قەرز وەرگرتن لەلایەن كۆمپانیاكان لە ئەمەریكا دروست ببێت و داوای قەرزێك لە حكوومەتی وڵاتەكە دەكەن، بە بەھای 5 ملیار و 400 ملیۆن دۆلار.

داواکاری بۆ وەرگرتنی قەرز لەلایەن كۆمپانیاكانەوە لە كاتێكداتە ئەمەریكا پلانێكی بۆ رووبەڕووبوونەوەی لێكەوتە نەرێنییەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا داناوە، کە لەو رێگەیەوە پارەداركردنی بەپەلە پێشكەش بە كۆمپانیاكان دەكرێت تاوەكو كەمترین زیان تۆماربكەن.

لە ماوەی رابردووشدا دەستەی كارە بچووكەكان لە ئەمەریكا رایگەیاند، 17 ھەزار و 503 كۆمپانیا كە خاوەنی 500 كارمەندن، لە رێگەی بانكە ناوخۆییەكانەوە داوای ھاوكاریی داراییان كردووە، كە دەگاتە 5 ملیار و 400 ملیۆن دۆلار.