نرخی نه‌وت 63 دۆلاری تێپه‌ڕاند
K24 - هه‌ولێر:
به‌هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی بڕی هه‌نارده‌ی نه‌وت له كه‌نه‌داوه بۆ ئه‌مه‌ریكا و كه‌مبوونه‌وه‌ی نه‌وتی ئه‌مباركراوی ئه‌مه‌ریكی، نرخی نه‌وت به رێژه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رز بووه‌ته‌وه.
به گوێره‌ی پێنوێنه‌كانی وێبسایتی ئینڤێستینگ، له ئێستادا نرخی یه‌ك به‌رمیل تێكه‌ڵه‌ی نه‌وتی برێنت 63.20 دۆلاری ئه‌مه‌ریكییه, نرخى یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاویش گه‌یشتووه‌ته 57.83 دۆلار.
كۆمپانیای ترانس كه‌نه‌دا كۆرپ، بڕیاریدا به رێژه‌ی 85%ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت بۆ ئه‌مه‌ریكا، له رێگه‌ی بۆڕیی نه‌وتی كیستۆن كه‌مبكاته‌وه، كه رۆژانه 590 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی پێدا هه‌نارده‌كرا.
هه‌فته‌ی رابردووش ئه‌و بۆڕییه نه‌وتییه داخرا, به‌هۆی ئه‌وه‌ی له نزیك ویلایه‌تی داكۆتایی باشوور، رۆژانه نزیكه‌ی 5 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت دزه‌ی كردووه.
به گوێره‌ی دوایین راپۆرتیش، له په‌یمانگای پێترۆلی ئه‌مه‌ریكی، نه‌وتى خاوى ئه‌مباركراوی ئه‌مه‌ریكی، له هه‌فته‌ی كۆتایی مانگی تشرینی دووه‌م بۆ 6.4 ملیۆن به‌رمیل دابه‌زیوه.