پوتن بۆ چواره‌م جار به سه‌رۆكى رووسيا هه‌ڵبژێردرايه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكايه‌تى رووسيا كۆتايهات و به گوێره‌ى ئه‌نجامه به‌راييه‌كان ڤلاديمر پوتن به رێژه‌ى زياتر له %72 سه‌ركه‌وتنى به‌ده‌ستهێناوه.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ سندووقه‌كانى ده‌نگدان له ناوچه‌ى كالينينگرادى ئه‌وپه‌ڕى خۆرئاواى رووسيا له كاتژمێر 21:00 به كاتى مۆسكۆ داخران و به‌وه‌ش كۆتايى به پرۆسه‌ى ده‌نگدانى رووسيا هات و پرۆسه‌ى جياكردنه‌وه‌ى ده‌نگه‌كان ده‌ستيپێكرد.
به گوێره‌ى راگه‌يه‌ندراوه ره‌سمييه‌كانى رووسيا، ئاستى به‌شدارى له هه‌ڵبژاردن %63.7 بووه.