ئۆبه‌ر تاكسی گه‌یشته هه‌ولێر
K24- هه‌ولێر:
پێشكەوتنی تەكنه‌لۆژیا و بە كارھێنانی ئینتەرنێت تەنیا بۆ ئامێرەكان نیە و ئێستا لە رێگای ئەپلیكەیشنێكی تایبەتەوە ھاووڵاتیان دەتوانن داوای تاكسی بكەن و برۆن بۆ ئەو شوێنەی مەبەستیانە و چیتر پێویست ناكات لە سەر شەقام چاوەرێی تاكسی بكەن.
له‌مباره‌یه‌وه خانمێك به‌ناوی چرا كه‌ریم ده‌ڵێت: "لە ھەر كات و ساتێك‌دا، بۆ ئەوەی ئاسانتر بگه‌م به شوێنی مه‌به‌ست ده‌توانم لە رێگای ئەم ئەپلیكەیشنە، داوای تاكسی بكەم".
ئەپلیكەیشنی ئۆبه‌ر تاكسی تەنیا لە رێگای داونلۆدكردن لە سەر مۆبایل و لە رێگای ئینتەرنێته‌وه كارایه، گۆڕان كاكەڕەشیش كه شۆفیری تاكسیە جه‌خت ده‌كاته‌وه، "ئه‌و ئه‌پڵیكه‌یشنه بووەتە ئاسانكارییەكی تەواو بۆ سەرنشین و شۆفیرانیش"، باسی ئه‌وه‌ش ده‌كات، "جیا لە میوانانی دەرەوە، ھاوڵاتیانیش دەتوانن لە رێگای ئەپەكە داوای تاكسی بكەن و بە زوترین كات لەو شوێنە ئامادە دەبن كه بۆیان دیاری ده‌كرێت".
ره‌وه‌ز محه‌مه‌د، كه خاوه‌نی ئه‌و بیركه‌یه‌یه ده‌ڵێت: "پرۆژەكەیان زیاتر بۆ ئەوە بووە، قەرەباڵغی له شەقامه‌كاندا كەم بكه‌نه‌وە و لە ھەمان كاتیش‌دا لە زۆربەی وڵاتان لە رێگای ئەم جۆرە ئەپلیكەیشنە خزمەتگوزاری گه‌یاندن و گواستنه‌وه بۆ ھاوڵاتیان دابین دەكرێت"، دووپاتیش ده‌كاته‌وه، "ئه‌م هه‌نگاوه بە قازانجی ھەموو لایەك ده‌زانین".
H.B