عادل عه‌بدولمه‌هدی: كێشه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌ولێر چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ین
K24 - ھەولێر
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌م نزیكانه ته‌واوی كێشه‌كان له باره‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له‌گه‌ڵ هه‌ولێر چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ن و جه‌ختیشی كرده‌وه، په‌یوه‌ندییه‌كی باش له‌نێوان حكوومه‌تى فیدڕاڵ و حكوومه‌تى هه‌رێمی كوردستاندا هه‌یه.
عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، له كۆنفرانسی رۆژنامه‌وانی هه‌فتانه‌یدا رایگه‌یاند: "په‌یوه‌ندییه‌كى باشمان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى هه‌رێمی كوردستاندا هه‌یه و، به‌م نزیكانه‌ش كێشه‌كانمان له‌باره‌ى هه‌نارده‌كردنى نه‌وته‌وه، چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ین".
سەرۆك وەزیرانی عێراق، راشیگەیاند: "له باره‌ی كابینه‌ى نوێی حكوومه‌ته‌وه، كه تائێستاش 8 وه‌زیر ماون ده‌نگیان له‌سه‌ر بدرێت، له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا كابینه‌كه پڕده‌كه‌ینه‌وه".
لەلایەكی دیكەوە و ھەر لەبارەی چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان ھەرێمی كوردستان و حكوومەتی عێراق. سەفین دزەیی، وتەبێژی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان بە كوردستان24 راگەیاند: "حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چه‌ند داوایه‌ك ئاراسته‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و داواكارییانه له‌ناو پڕۆژه‌یاسای بودجه جێگیر بكرێن و پڕۆژه‌یاسای بودجه گۆڕانكاری به‌سه‌ردا بێت، پێش ئه‌وه‌ی له‌ناو په‌رله‌مان په‌سه‌ند بكرێت".
ھ.م