وێنە و ڤیدیۆ.. چاویڵکەی لویس سوارێز کەوتە بازاڕەوە
K24- هەولێر
چاویڵکەی لویس سوارێز کەوتە بازاڕەوە و ئەو هێرشبەرە ئۆرۆگواییە لە نوێترین کاری بازرگانیدا، ریکلام بۆ چاویڵکەیەک دەکات.
لویس سوارێز لەگەڵ کۆمپانیای هاوکەرزی تایبەت بە چاویڵکە رێککەوتووە و ریکڵام بۆ چاویڵکەیەک دەکات، کە بەناوی خۆی کراوە و ئەو هێرشبەرە ئۆرۆگواییە لە ریکڵامێکی دیکەی ئەو کۆمپانیایە دەرکەوتەوە و ریکڵامی بۆ چاویڵکەکەی کردووە، کە نرخی ئەو چاویڵکەیە 20 یۆرۆیە.
سوارێز لەبارەی چاویڵکەکەیەوە لە هەژماری فەرمی خۆی لە ئینستاگرام نووسیویەتی، هیوادارم کات بەفیڕۆ نەدەن و هەر ئێستا چاویڵکەیەک بەدەست بهێنن.
سوارێز دووەم یاریزانی بارسێلۆنایە ریکلام بۆ بەرهەمەکانی ئەم کۆمپانیایە بکات و پێشتر لیۆنێل مێسیش چاویڵکەیەکی هاوکەرزی بەناوی خۆیەوە بەرهەمهێنا.