ئه‌مه‌ریكا ناوی كوڕی ئه‌مینداری حیزبوڵڵا و 4 كه‌سی عێراقی ده‌خاته لیستی تیرۆره‌وه
K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا ناوی جه‌واد حه‌سه‌ن نه‌سروڵڵا، كوڕی حه‌سه‌ن نه‌سروڵڵای ئه‌مینداری گشتی حیزبوڵڵای لوبنانی و 4 كه‌سی دیكه‌ی عێراقی كه په‌یوه‌ندییان به‌و حزبه‌وه هه‌یه، خسته لیستی تیرۆره‌وه.
هه‌روه‌ها ئه‌مه‌ریكا كوڕه‌كه‌ی ئه‌مینداری گشتی حیزبوڵڵای به به‌رپرسیاری یه‌كه‌می هێرشه تیرۆریستییه‌كانی سه‌ر ئیسرائیل و كه‌رتی رۆژئاوای ناوبرد و به‌وه‌ی تۆمه‌تباركرد، خه‌ڵكی فه‌له‌ستین چه‌كدار ده‌كات، بۆئه‌وه‌ی كرده‌وه‌ی تیرۆریستی له‌ناو خاكی ئیسرائیل ئه‌نجام بده‌ن.
جواد نصر الله: بعدني هون يا عميhttps://t.co/sttUI9636c@Jwdnsrlh #lebanon pic.twitter.com/eJG9RZF5Hv
— جريدة الأخبار (@AlakhbarNews) May 19, 2016
هه‌روه‌ك گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا گروپی "كه‌تائب مجاهدین"ـی فه‌له‌ستینیشی خسته لیستی تیرۆر، كه له كه‌رتی رۆژئاوا چالاكه.
وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا راشیگه‌یاند، "ئه‌و 4 كه‌سه‌ی دیكه‌ش كه ناویان خراوه‌ته لیستی تیرۆره‌وه، په‌یوه‌ندییان به حیزبوڵڵاوه هه‌یه و چالاكی كرده‌وه‌كان، هه‌واڵگه‌ری و دارایی ئه‌و حیزبه له عێراق به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن و هه‌ماهه‌نگی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ده‌كه‌ن و كار بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی سوپای قودسی ئێرانی ده‌كه‌ن".
وه‌ك راشیگه‌یاندووه، ئه‌و چوار كه‌سه‌ی ناویان له لیستی تیرۆری ئه‌مه‌ریكادا هاتووه، بریتین له: "شبل موحسین عوبێد زه‌یدی، یوسف هاشم، عه‌دنان حوسێن كه‌وسه‌رانی و محه‌مه‌د عه‌بدولهادی فه‌ره‌حات" و ئه‌مه‌ریكا به‌وه تۆمه‌تباریان ده‌كات، كه هه‌وڵ بۆ شێواندنی ئاسایشی عێراق و درووستكردنی پشێوی له سه‌قامگیری ناوچه‌كه ده‌ده‌ن.
H.B