نێچیرڤان بارزانی په‌يامێكى سه‌ره‌خۆشى ئاراسته‌ى گۆڕان كرد
K24 – هه‌ولێر:
نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان په‌يامێكى ئاراسته‌ى كه‌سوكار و بنه‌ماڵه‌ى نه‌وشيروان مسته‌فا و بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان كرد، به بۆنه‌ى كۆچى دوايى رێكخه‌رى بزووتنه‌وه‌كه، نه‌وشيروان مسته‌فاوه.
ده‌قى په‌يامه‌كه:
به‌ڕێزان خانه‌واده و كه‌سوكارى خوالێخۆشبوو نه‌وشیروان مسته‌فا
به‌ڕێزان له بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان
به‌بۆنه‌ى كۆچى دواییى خوالێخۆشبوو نه‌وشیروان مسته‌فاوه، پرسه و سه‌ره‌خۆشى له ئه‌ندامانى خانه‌واده و كه‌سوكار و دۆست و هاوڕێیانى به‌ڕێزیان و بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان ده‌كه‌م. هاوسۆز و به‌شدارى خه‌متانم، خواى گه‌وره خوالێخۆشبوو بخاته به‌ر ڕه‌حمه‌تى خۆى. هیوادارم بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان و لایه‌نگرانى خوالێخۆشبوو نه‌وشیروان مسته‌فا بۆ خزمه‌تى كوردستان و ئامانجه هاوبه‌شه‌كانى گه‌له‌كه‌مان به‌رده‌وام بن.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان
19/5/2017