به‌ ڤيديۆ.. له‌ ويلايه‌تى ڤێرجينيا به‌ ئۆتۆمبێل هێرش ده‌كرێته‌ سه‌ر خۆپيشاندانێك

به‌و هۆيه‌وه‌ ژماره‌يه‌ك هاووڵاتى كردووه‌ به‌ ژێره‌وه‌

K24 – هه‌ولێر:

پۆليسى ئه‌مريكا له‌ ويلايه‌تى ڤێرجينيا رايگه‌ياند، كه‌سێك به‌ ئۆتۆمبێل رووى له‌ ژماره‌يه‌ك هاووڵاتى كردووه‌ كه‌ خۆپيشاندانيان ئه‌نجامداوه‌ و به‌و هۆيه‌وه‌ ژماره‌يه‌ك هاووڵاتى كردووه‌ به‌ ژێره‌وه‌.

له‌ يه‌كه‌م كاردانه‌وه‌شدا، به‌رپرسانى ئيدارى ويلايه‌ته‌كه‌، بارى نائاساييان راگه‌ياند.

پۆليس ئاشكرايكردووه‌، ژماره‌يه‌ك هاووڵاتى به‌ هۆى رووداوه‌كه‌وه‌ بريندار بوون.

ئه‌و هاووڵاتيانه‌ له‌ دژى بڕيارێكى حكومه‌ت خۆپيشاندانيان ئه‌نجامدابوو.