كەشناسی باری كەشوھەوای راگەیاند
K24 - ھەولێر
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان پێشبینیەكانی كەشوھەوای بۆ 48 كاتژمێری داھاتوو بڵاوكردەوە.
بەگوێرەی پێشبینیەكانی كەشناسی ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان لە نێوان نیمچە ھەورو ھەوری تەواودا دەبێت و لە ھەندێك ناوچە ئەگەری بارانبارین ھەیە و لەناوچە شاخاوییەكان باران زیاتر دەبارێت.
لەبارەی كەشوھەوای رۆژی ھەینی كەشناسی رایدەگەیەنێت، سبەی ئاسمانی شارەكانی ھەرێمی كوردستان نیمچە ھەور دەبێت و ناوچە شاخاوییەكان تەواو ھەور دەبێت لە ھەندێك كاتدا باران دەبێت و ئەگەری دروستبوونی ھەورە تریشقە ھەیە.