پارتی: نامانه‌وێت چیتر پێكهێنانی حكوومه‌ت دوا بكه‌وێت
K24- هه‌ولێر:
هۆشیار سیوەیلی، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، گفتوگۆ بۆ پێکهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەنێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان، هەروەها له نێوان پارتی و یەکێتی نیشتمانی کوردستان بەردەوامن.
له لێدوانێكی میدیاییدا ئه‌و به‌رپرسه‌ی پارتی گوتیشی، به‌ره‌وپێشچوونی باش له په‌یوه‌ندییه‌كانی پارتی له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له یه‌كێتی و گۆڕان كراوه و لە رۆژانی داهاتوودا لەسەر پرسی پێکهێنانی حکوومەت لایەنەکان دەگەنە رێککەوتن.
ئاماژەی بەوەشدا، پارتی پێشنیازی بۆ چارەسەرکردنی پرسی جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ یەکێتی و گۆڕان هەیە، به شێوه‌یه‌ك كه دڵی هه‌ردوو لا رازی بكرێت.
سیوه‌یلی جەختیشیکردەوە، پارتی نایەوێت پێکهێنانی حکوومەت له‌مه زیاتر دوابکەوێت.
H.B