خۆرگیران نزیكەی 700 ملیۆن دۆلار زیان لە ئابووری ئەمریكا دەدات
K24 - ھەولێر
خۆرگیرانی ته‌واو كه له بیست و یه‌كی ئه‌م مانگه روو‌و ده‌دات له هه‌ندێك به‌شی زه‌وی، زیانی نزیكه‌ی 700 ملیۆن دۆلار له ئابووری ته‌نها ئه‌مه‌ریكا ده‌دات.
به گوێره‌ی پێشبینی خاوه‌نكارانی ئه‌مه‌ریكا، له كاتی خۆرگیرانه‌كه‌دا، كارمه‌ندانی كۆمپانیاكان شوێنی كاره‌كانیان بەجێدەھێڵن و دەست لەكارھەڵدەگرن و ده‌چنه ده‌ره‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به چاوی خۆیان دیارده‌ی خۆر گیرانه‌كه ببینن، به‌و هۆیه‌وه هه‌ر كارمه‌ندێك نزیكه‌ی 20 خولهك له كاركردن داده‌برێت.
به‌پێی پێشبینیه‌كان، دابڕانی كارمه‌نده‌كان له كاركردن بۆ ماوه‌ی 20 خولهك زیانی 694 ملیۆن دۆلار له ئابووری ئه‌مه‌ریكا ده‌دات.
گەردون ناسان رایانگەیاندووە، رۆژی دووشەممەی داھاتوو دیاردەی خۆرگیرانی تەواو روودەدات و دیاردەكە لە رۆژئاوای ئەمریكا دەست پێدەكات و لە وڵاتانی رۆژھەڵات كۆتایی دێت.