هه‌سه‌ده‌ هه‌ڕه‌شه‌ی راگرتنی شه‌ڕی داعش ده‌كات

هۆشداری ده‌دات

K24 - هه‌ولێر:

هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده‌) رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌گه‌ر توركیا هێرش بكاته‌ سه‌ر ناوچه‌كانیان، ئه‌وا شه‌ڕڤانه‌كانیان ده‌ستبه‌رداری شه‌ڕی داعش ده‌بن.

هه‌سه‌ده‌ داواش له‌ ئه‌مریكا ده‌كات كاری زیاتر بكات بۆ وه‌ستاندنی هێرشه‌كانی توركیا، جه‌ختیش ده‌كاته‌وه‌، هه‌ر كاتێك توركیا هێرش بكاته‌ سه‌ر ناوچه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی فورات، ئه‌وا شه‌ڕڤانه‌كانیان ده‌ست له‌ شه‌ڕی داعش هه‌ڵده‌گرن و ناوچه سنوورییه‌كانی خۆیان له‌ هێرشه‌كانی توركیا ده‌پارێزن و وه‌ڵامێكی توندیشیان ده‌بێت.

چه‌ند رۆژێك به‌ر له‌ ئێستا، توركیا ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی رۆژهه‌ڵاتی فوراتی راگه‌یاند، ئه‌مه‌ش مه‌ترسی ده‌خاته‌ سه‌ر هه‌سه‌ده‌ و هێزه‌ كوردییه‌كان له‌ناوچه‌كه‌.

ئه‌گه‌رچی ئه‌مه‌ریكا پێشتر هۆشداری له‌ هێرشكردنه‌ سه‌ر هێزه‌ كوردییه‌كان داوه‌ته‌ توركیا، به‌ڵام هیچ گۆڕانكارییه‌كان له‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ رووینه‌داوه‌.

ئ. م