فه‌ره‌نسا: ئه‌ردۆغان سنووری تێپه‌ڕاند
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری ناوخۆی فه‌ره‌نسا، "گێراڵد درمانان" رایگه‌یاند، لێدوانه‌كانی سه‌رۆكی كۆماری توركیا، "ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان" سنووریان تێپه‌ڕاندووه.
پێشتر سه‌رۆكی توركیا ره‌خنه‌ی سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا گرتبوو، به پێویستی زانیبوو، "ماكرۆن" چاره‌سه‌ری عه‌قڵی خۆی بكات.
هاوكات گۆڤاری "شارلی ئیبدۆ" كاریكاتێرێكی له دژی "ئه‌ردۆغان" بڵاوكرده‌وه و سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیای هه‌راسان و تووڕه كرد.
"ئه‌ردۆغان" له باره‌یه‌وه گوتی: "من له‌وه تووڕه نیم كاریكاتێر له دژی من بڵاوكراوه‌ته‌وه، به‌ڵكو له‌و هه‌موو سوكایه‌تی و جوێن و بێڕێزییه تووڕه‌م كه به پێغه‌مبه‌ره‌كه‌مان ده‌كرێت".
هه‌روه‌ها سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و تێیدا ئیدانه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی كاریكاتێری له دژی "ئه‌ردۆغان" كرد.
له به‌رامبه‌ریشدا، پاریس نیگه‌رانی خۆی سه‌باره‌ت به لێدوانه‌كانی ئه‌ردۆغان پیشان دابوو.
"دارمانان"، گوتیشی: "ئێستا فه‌ره‌نسا شه‌ڕی له دژی ئایدۆلۆژیای ئیسلامی توندڕه‌و ده‌ستپێكردووه".
گوتیشی: "ئێمه له شه‌ڕداین له‌گه‌ڵ دوژمن له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌مان".