زڵاتان: من یاریزانێكی ئاسایی نیم و به كه‌سم به‌راورد نه‌كه‌ن

دیسان لێدوانه‌كانی زڵاتان میدیاكانی سه‌رقاڵ كرد

زلاتان ئیبراھیمۆڤیچی ئەستێرەی سوێدی دوای تۆمار كردنی گۆلی ژمارە 500 دڵخۆشی خۆی دەربری و گووتی: ئەم گۆڵە شانازی ھەموو سوێدییەكانە،

ئیبراھیمۆڤیچ پێی وایە ئەو یاریزانێكی ئاسایی نیە و نابێت بەكەس بەراورد بكرێت.

زلاتان ئیبراھیمۆڤیچ له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانی دا كه‌ له‌ پێگه‌ی سه‌نی بریتانیا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كردووه‌ كه‌ گۆڵی ژمارە 500 لە ژیانی وەرزشی ئه‌و زۆر دڵخۆشی كردووه‌.

ئیبرا گوتیشی: ئەم گۆڵانە ھی سوێدە، چونكە لەھەر كوێیەكبم من نوێنەرایەتی سوێد دەكەم، دڵنیام ھەموو سوێد شانازی بەم گۆڵانەم دەكەن، ئامانجی من ئەوەبوو سوێد زیاتر پێشكەوێت و گەورەبێت.

ئیبرا گوتیشی: سوید نەخشە سوێد وڵاتێكی گەورە نه‌بوو، بەڵام من و یاریزانانی تر سوێدمان كردە ركابەری وڵاتە گەورەكان، یاریزانی گەورە و باشمان ھەیە، بەڵام كێ ئەوەندە گۆڵەی كردووە، بەراستی 500 گۆڵ شێتانەیە.

زڵاتان گوتیشی: نامەوێ قسە لەسەر كاتی وازھێنانم بكەم، ئێستا من زۆر باشم و بەھێزم، راھێنان دەكەم و بۆیانەكەم گرنگم، وە دەستكەوتم ھەیە، كەواتە من دەتوانم لەیاری كردن بەردەوامبم، ھەر كەس قسە دەكات با بیكات، من یاریزانێكی ئاسایی نیم، من ئەو كەسەم 500 گۆڵ دەكەم، لەرابردوش بۆئەوە یاریم كردووە، بۆیە زلاتان بەكەس بەراورد مەكەن.