له كه‌ركووك 7 حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به كۆرۆنا تۆماركران
K24- هه‌ولێر:
ئه‌ندامێكی شانه‌ی قه‌یرانه‌كان له كه‌ركووك تۆماركردنی 7 حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌و پارێزگایه پشتڕاست كرده‌وه.
له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان 24، دلێر شوانی، ئەندامی شانەی قەیرانەکان لە کەرکووك ئاشكرایكرد، ئه‌مڕۆ 7 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرونا له پاێزگاكه‌یان تۆمارکران.
گوتیشی: ئێستا كۆی گشتیی تووشبووان له كه‌ركووك ژماره‌یان 19 حاڵه‌ته و له ژێر چاودێری پزیشكیدان.
H.B