حكومه‌تی هه‌رێم فه‌رمانگه حكومیه‌كان ده‌گوازێته‌وه ده‌ره‌وه‌ی سه‌نته‌ری شاره‌كان
K24- هه‌ولێر:
یه‌كێك له گرفته گه‌وره‌كانی شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان كه‌می بۆشایی و رووبه‌ری سه‌وزاییه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بیر له‌وه ده‌كاته‌وه فه‌رمانگه و باره‌گا حكومییه‌كانی له سه‌نته‌ری شاره‌كان بگوازێته‌وه بۆ ده‌ره‌وه‌ی شار و بیناكانیشیان له ناوه‌ندی شار بڕوخێنێت و بیكاته پارك و سه‌وزایی، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌م دیمه‌نی شاره‌كان جوانتر و هه‌میش ژینگه‌كه‌ی خاوێنتر بكات.
هه‌ر له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا له سه‌نته‌ری شاری دهۆكیش پاركێكی نوێ به‌ناوی ستی سه‌نته‌ر دروست ده‌كرێت كه هه‌شتا و پێنج له‌سه‌دی ته‌واو بووه. ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كرێت، ئه‌نجامدانی ئه‌و جۆره پرۆژانه قه‌ره‌باڵغی شاره‌كان كه‌م ده‌كاته‌وه و، ده‌بن به ئۆفه‌رێكیش بۆ ئه‌نجامدانی چالاكی جیاواز.