سزادانی به‌عسییه‌كان عه‌بادی تووڕه ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عیراق، به‌هۆی ده‌ركردنی بڕیاری ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی موڵك و ماڵی به‌رپرسانی به‌عس و كه‌سی پله دووی خێزانی به‌رپرسانی رژێمی پێشوو، هێرشی توندی كردووه‌ته‌سه‌ر ده‌سته‌ی لێپرسینه‌وه‌و دادپه‌روه‌ری.
عه‌بادی له كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی هه‌فته‌نه‌یدا گوتوویه‌تی: "ئه‌م بابه‌ته مه‌ترسیداره و پێویست ناكات بێنه ناو دۆسێی گه‌نده‌ڵی و ململانێی سیاسییه‌وه، چونكه هێنانه ناوه‌وه‌و ململانێی سیاسی بۆ ئه‌و دۆسێیه به گه‌نده‌ڵی ده‌زانم و داوا ده‌كه‌م لێكۆڵینه‌وه‌ی لێبكرێت".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "پیویست ناكات ده‌سته‌ی لێپرسینه‌وه‌و دادپه‌روه‌ری له پرسی گه‌نده‌ڵی و ململانیی سیاسییه‌وه بگلێنرێت، ئێمه ده‌مانه‌وێت جارێكی دیكه كۆمه‌ڵگای عێراقی نه‌گه‌ڕێته‌وه سه‌رده‌می دیكتاتۆرییه‌ت، بناغه‌ی بیرۆكه‌ی ده‌سته‌كه ئه‌وه‌یه، پێم سه‌یره و جیگای سه‌رسوڕمانه ئه‌و ده‌سته‌یه ده‌ستی به گرتنه‌به‌ری رێوشوین و سزادان كردووه، من سه‌رم سوڕماوه، كاتێك ته‌ماشای ناوه‌كانم كرد، یه‌كێكیان عه‌مید ئه‌حمه‌د سه‌داك، فه‌رمانده‌ی پێشووی پۆلیسی ئه‌نباره كه له شه‌ری داعشدا "شه‌هید" بووه. ده‌بێت كاروباره‌كان به رێگای راستی خۆیاندا بڕۆن".
عه‌بادی باسی دوو رووی كاری ده‌سته‌كه ده‌كات و ده‌ڵێت: "ئێمه تووشی نه‌هامه‌تی بووین به‌ده‌ست كاروباره‌كانی ئه‌و ده‌سته‌یه‌وه، ئه‌ی كوان ئه‌وانه‌ی بوونه هۆی كه‌وتنی مووسڵ؟ من له‌وه تێناگه‌م. نابێت ئه‌و ده‌سته‌یه كه سه‌ر به حكومه‌ته فشار درووست بكات و دیموكراسیه‌ت به خراپی بقۆزێته‌وه، له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه پێویسته كه له‌و ده‌زگایه كارده‌كه‌ن، پابه‌ندی یاسا بن، چونكه ئه‌وانیش له لێپرسینه‌وه‌و لێكۆڵینه‌وه به‌دوور نین و داوای لێكۆڵینه‌وه له‌و كارانه ده‌كه‌م!".
قسه‌كانی عه‌بادی له كاتێكدایه، به‌هۆی بڕیاری ده‌سته‌ی لێپرسینه‌وه‌و دادپه‌روه‌ری ته‌نگ به كه‌سوكار و به‌رپرسانی پێشووی رژێمی به‌عس هه‌ڵچنراوه، له‌وباره‌یه‌وه رۆژنامه‌یه‌كی عه‌ره‌بی راپۆرتیكی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌و ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، تا ئێستا به به‌های 3 ملیار دۆلاری ئه‌مریكی ده‌ست به‌سه‌ر موڵك و ماڵی به‌رپرسانی رژێمی پێشووی عیراقدا گیراوه، پاش ئه‌وه‌ی ده‌سته‌ی لێپرسینه‌وه‌و دادپه‌روه‌ری لیستێكی به‌ناوی سه‌ركره‌كانی به‌عس و كه‌سوكاری پله دوویان بڵاوكرده‌وه تا ده‌ست به‌سه‌ر موڵك و ماڵیاندا بگیرێت، جگه له‌وانه‌ی له ژیاندا ماون و له زیندانه‌كاندان، ئه‌فسه‌رانی سوپای عێراقی ئه‌و سه‌رده‌مه‌شی گرتووه‌ته‌وه كه به‌شداریی جه‌نگی هه‌شت ساڵه‌ی عێراق و ئێرانیان كردووه‌و موڵك و ماڵی سه‌ركرده له‌سیداره‌دراوه‌كانیشی نه‌بواردووه.
رۆژنامه‌ی العربی الجدید له به‌رپرسانی عیراقه‌وه زانیوویه‌تی، دوای یه‌ك رۆژ له ده‌ركردنی بڕیاره‌كه، ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق ده‌ستیان به هه‌ڵمه‌تێك بۆ ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی موڵك و ماڵی ئه‌و به‌عسیه پله باڵایانه كردووه و 4 هه‌زار كه‌سی به‌رپرسانی رژێمی به‌عسی هه‌ڵوه‌شاوه‌ی گرتووه‌ته‌وه، جگه له ئه‌فسه‌رانی سوپا و موخابه‌رات و ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی رژێمی به‌عسیش.
وه‌زاره‌ته‌كانی داد و دارایی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌شیان پێكهێناوه‌و موڵك و ماڵه ده‌ست به‌سه‌رداگیراوه‌كانیان خستووه‌ته لیستێكه‌وه‌و ئاماده‌یان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی حكومه‌ت له زیادكردنی ئاشكرادا بیانفرۆشێته‌وه یان وه‌به‌رهینانیان تێدا بكات.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئه‌و رۆژنامه عه‌ره‌بییه، 40% ئه‌و موڵك و ماڵانه ئێستا له‌لایه‌ن سه‌ركرده‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كان و ئه‌فسه‌ر و ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی عێراقه‌وه به‌كارده‌هینرێن و ئه‌وان ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرتوون، به‌شه‌كه‌ی دیكه‌شیان به‌ده‌ست خێزان و كه‌سوكاری ئه‌و به‌عسانه‌وه‌یه كه بڕیاره‌كه ده‌یانگرێته‌وه".
ئاماژه به‌وه‌شدراوه، به‌شی زۆری ئه‌و ناوانه‌ی بریاره‌كه ده‌یانگرێته‌وه، ئه‌و ئه‌فسه‌رانه‌ی سوپای ئه‌وكاتی عیراقن كه له جه‌نگی عێراق و ئێران به‌شداریان كردووه.
به‌رپرسێكی باڵای عیراقی گوتوویه‌تی: "ئه‌و موڵك و ماڵانه‌ی ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه، خانوو و باڵه‌خانه و دووكان و بازاڕ و زه‌وی كشتوكاڵ و زه‌وی نیشته‌جیبوون و ئۆتۆمبێل وئه‌ژماری بانكی له هه‌ر دوو بانكی ره‌شید و رافیده‌ین ده‌گرێته‌وه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی رۆژنامه‌كه، چاودێران كۆی نرخی ئه‌و موڵك و ماڵانه‌ی ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه به 3 ملیار دۆلاری ئه‌مریكی خه‌مڵاندووه و ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه، به‌شیكی زۆری ئه‌و موڵك و ماڵه‌ی خراوه‌ته لیسته‌كه‌وه، میراتی خێزانه‌كانن پێش ئه‌وه‌ی كه‌سوكاریان له‌ناو رژێمی به‌عسدا پله و پۆست وه‌ربگرن، به‌ڵام هه‌ر بڕیاره‌كه گرتوونییه‌تیه‌وه.
هه‌روه‌ها به‌رپرسێكی دیكه‌ی عیراقی گوتوویه‌تی، ئه‌و پرسه دادگایی زۆری به‌دوادا دێت و تانه‌ی زۆر له‌و بڕیاره ده‌درێت و سكاڵاكه‌ری زۆری ده‌بێت، چونكه 40% ئه‌و موڵك و ماڵانه به‌ده‌ست به‌رپرسه سیاسی و سه‌ربازی و ئه‌منییه‌كانی حكومه‌تی ئێستای عێراقه‌وه‌یه و ده‌كه‌ونه ناوچه‌كانی (جادریه، كازمیه، ئه‌عزه‌میه، كه‌ڕاده، مه‌نسوور و دۆره).
جگه له‌وه‌ی هه‌ر موڵك و ماڵێكی دیكه‌ی ئه‌و به‌رپرسانه و كه‌سوكاری پله دوویان له پارێزگاكانی دیكه‌ی وه‌ك، مووسڵ، به‌سره، سه‌ڵاحه‌ددین، ئه‌نبار، نه‌جه‌ف، كه‌ربه‌لا و زیقار و بابل، هه‌یه و ئه‌وانیش ده‌ستیان به‌سه‌ردا ده‌گیرێت.