وه‌زاره‌تی كاره‌با پلانێكی نوێ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كی كاره‌با پیاده ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
وەزارەتی كارەبای حكوومەتی ھەرێمی كوردستان بڕیاریداوە سەرجەم زێدەڕۆییەكانی سەر كارەبا ببڕێت و سزای ئەو كەسانەش بدات كە بە شێوەی نایاسایی كارەبایان راكێشاوە.
حوسێن محەمەد، بەڕێوەبەری گشتی كارەبای ھەولێریش دەڵێت: لە %٤٠ی ئەو کارەبایەی بەرھەمدەھێندرێت بە فیڕۆدەچێت، بەڵام بە بڕینی زێدەڕۆییەكان گرفتی كەمی كارەبا تا رادەیەكی باش چارەسەر دەكرێت.
لە سەر ئاستی ھەرێمی کوردستان ملیۆنێك و ٥٧٠ ھەزار ھاوبەشی کارەبا ھەیە، ڕۆژانە وێستگەکانی کارەبا ٣ ھەزار و ٥٠٠ مێگاوات تا ٣ ھەزار و ٨٠٠ مێگاوات بەرھەمدەھێنن، به‌ڵام بەھۆی زێدەڕۆییەكانی سەر كارەبا و سەرپێچییەكانه‌وە له %٤٠ی كاره‌باره‌ی به‌رهه‌مهاتوو بەفیڕۆ دەچێت، بەرپرسانی وەزارەتی کارەباش دەڵێن: بە بڕینی سەرپێچەکان: نزیکە ٩٠٠ مێگاوات کارەبا دەگەڕێتەوە، کە کاریگەری لەسەر زیادکردنی کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا به هاووڵاتیان دەبێت.
H.B