"هه‌موومان ده‌مرین و عیزه‌ت دووری هه‌ر ده‌ژی"
K24 - هه‌ولێر:
15 ساڵ پێش ئێستا و له رۆژی 9/4/2003 رژێمی سه‌ددام حسێن روخێنرا، به‌ڵام دوای 15 ساڵ دوو رۆژ كه‌متر، عیزه‌ت دووری، جێگری سه‌ددام حسێن و ئه‌مینداری گشتی حزبی به‌عس ده‌ركه‌وته‌وه‌و وتارێكی سیاسی دوور و درێژی به‌بۆنه‌ی 7ـی نیسان و 71 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی حزبی به‌عسی هه‌ڵوه‌شاوه پێشكه‌ش كرد.
كه رژێمی به‌عس رووخێنرا، عیزه‌ت دووری یه‌كێك له داواكراوه سه‌ره‌كییه‌كان بوو، له‌و كاته‌وه تا ئێستا چه‌ندین جار هه‌واڵی كوژران و مردنی بڵاوكرایه‌وه‌و راپۆرته‌كان باسیان له تووشبوونی به نه‌خۆشی كوشنده و درێژخایه‌ن ده‌كرد، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وانه دووری وه‌ك جاری جاران و به قه‌د و باڵایه‌كی چه‌ماوه‌و سڵاوێكی سه‌ربازی و سرووده‌كه‌ی سه‌رده‌می به‌عس و ئاڵا 3 ئه‌سـیره‌كه‌وه ده‌ركه‌وته‌وه‌و وه‌ك ئه‌وه‌ی تازه بیه‌وێت له‌گه‌ڵ سیاسه‌ت و حوكمڕانی تێهه‌ڵچێته‌وه، قسه‌ی له‌سه‌ر ره‌وشی عێراق و ناوچه‌كه ده‌كرد.
له‌وانه‌یه زۆرێك كه‌س مابن هێشتا ئومێدیان به به‌عس و عیزه‌ت دووری و گرووپه‌كه‌ی بێت، هه‌روه‌ها ده‌ركه‌وتنی پێش هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق له 12/5/2018 بووه‌ته جێگای تێڕامان و بایه‌خی پاره‌ته سیاسییه‌كانی عێراق. به‌ڵام دوا ده‌ركه‌وتنی پیره به‌عسییه‌كه لای زۆر كه‌سیش بووه‌ته بابه‌تی گاڵته‌جاڕی و له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان زۆریان له‌سه‌ری نوسیووه.
وتاره‌كه‌ی ئه‌مجاره‌ی دووری به به‌هێزترین وتار ناوده‌برێ له دوای رووخانی رژێمی به‌عسه‌وه، چونكه هه‌ڕه‌شه‌ی له حكوومه‌تی عێراق ده‌كرد كه هێرش ده‌كاته سه‌ریان و پیاوه‌كانی حكوومه‌ت و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی وڵاتانی بیانی ده‌كه‌نه ئامانج، به‌تایبه‌تی ئه‌مریكا و ئێران، ئه‌گه‌ر بێتوو "ده‌ستگیركراوه‌كان" ئازاد نه‌كرێن و یاسای ریشه‌كێشكردنی به‌عس هه‌ڵنه‌وه‌شێنرێته‌وه‌و ده‌ست له‌سه‌ر پاره و موڵك و ماڵی ئه‌ندامه‌كانی به‌عس هه‌ڵنه‌گیرێت.
هه‌ندێك ده‌ڵێن ئه‌وه ده‌نگی عیزه‌ت دووری نییه و هه‌ندێكیش گاڵته‌ی پێده‌كه‌ن، به‌تایبه‌تی به‌شێوه‌ی وێنه‌گرتن و ده‌ركه‌وتنی و به‌شێكی دیكه‌ش ده‌ڵێن بۆ پڕوپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردنه تا ژماره‌یه‌ك پارتی سیاسی به‌هۆیه‌وه ده‌نگ كۆبكه‌نه‌وه و دوای داعش خه‌ڵكی عێراق به گه‌ڕانه‌وه‌ی حوكمی به‌عس بترسێنن و پێویستی مانه‌وه‌یان بخه‌نه روو. هه‌ندێكیش هیوادارن ئه‌وه راست بێت و ببێته راستی و "به‌عس بگه‌ڕێته‌وه‌و له پارته گه‌نده‌ڵه‌كانی عێراق بپرسێته‌وه".
به‌شێك پێیان سه‌یره هێشتا عیزه‌ت دووری ده‌ژی و نه‌مردووه. چالاكوانێك له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان نوسیوویه‌تی: "ئه‌مه هه‌ر نامرێت. له سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ره‌وه تا ئێستا هه‌ر ده‌ژی".
یه‌كێكی دیكه ده‌ڵێت: "پێده‌چێت خوێنی به‌ستبێتی و ئیتر نه‌مرێت".
یه‌كێك گاڵته به سمێڵی ده‌كات و به ئه‌كته‌ری درامای "باب الحارة"ی ده‌چوێنێ و یه‌كێكی دیكه ده‌ڵێت: "ماڵ كاول عیزه‌ت، هێشتا كارت ماوه له‌م دونیایه‌دا؟".
یه‌كێكی دیكه ده‌ڵێت: "ئێمه هه‌موومان ده‌مرین، به‌ڵام عیزه‌ت دووری هه‌ر له ژیان به‌رده‌وام ده‌بێت".
ته‌نانه‌ت هه‌یه گوتوویه‌تی: "عیزه‌ت دووری لای ئه‌مریكییه‌كان ده‌ستبه‌سه‌ره و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی ئێستا به‌كاریده‌هێنن، پێموایه له‌وكاته‌وه‌ی رژێمی به‌عس رووخاوه، دووری لای ئه‌مریكییه‌كانه".
ئه‌مڕۆ 15 ساڵه رژێمه‌كه‌ی سه‌ددام حسێن و عیزه‌ت دووری رووخاوه، به‌ڵام ھێشتا عێراق له‌ناو ده‌یان كێشه و قه‌یران و گرفتی بێ چاره‌سه‌ردا ده‌خولێته‌وه، ئه‌و عێراقه نوێیه‌ی ده‌بوو نه‌یارانی رژێمی به‌عس بونیادی بنێنه‌وه، هێشتا خه‌ونێكه و دوور نییه له‌م ژینگه‌یه‌ی ئێستای عێراقیشدا هاوشێوه‌ی به‌عس و دووری درووست ببنه‌وه، چونكه 15 ساڵه نه‌توانراوه لاپه‌ڕه‌كانی سه‌رده‌می دیكتاتۆرییه‌ت بپێچرێته‌وه‌و مێژوویه‌كی نوێ ده‌ست پێبكرێت. چونكه دوای رووخانی رژێمه‌كه‌ی سه‌ددام و عیزه‌ت، ده‌یان هه‌زار عێراقی گیانیان له ده‌ستدا و بوونه قوربانی جه‌نگ و ململانێكان و هێشتا دیار نییه عیزه‌ت و هاوشێوه‌كانی هۆكاری له‌ناوچوونی چه‌ند هاووڵاتی دیكه‌ی عێراق ده‌بن.