عێراق گەمارۆی ئاسمانی سەر ھەرێمی كوردستان ھەڵناگرێت

بەرپرسێكی حكومەتی عێراق لەبارەی دەستپێكردنەوەی گەشتە ئاسمانیەكان دەدوێت

K24 - ھەولێر

حکومەتی عێراقی رەتیدەکاتەوە لەم ماوەیەدا گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستان لابدرێت.

سەعد حەدیسی، گوتەبێژی نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق روونیکردەوە، هیچ کاتێکی دیاریکراو بۆ لابردنی گەمارۆکانی سەر فڕۆکەخانەکانی هەولێر و سلێمانی دەستنیشان نەکراوە.

 حەدیسی جەختیکردەوە، بۆ لابردنی گەمارۆی ئاسمانی، دەبێ بەڕێوەبەرایەتی هەردوو فڕۆکەخانەکە بە تەواوی بچێتە ژێر دەسەڵاتی حکومەتی فیدڕاڵییەوە.

گوتەبێژی نووسینگەی عەبادی دووپاتیکردەوە، تا ئێستا هیچ ئاماژەیەك بۆ لابردنی گەمارۆکانی سەر هەردوو فڕۆکەخانەکەی هەرێمی کوردستان نییە.