هه‌رێمی كوردستان چاوه‌ڕێی گه‌یشتنی ده‌رمانی رووسییه بۆ چاره‌سه‌ری كۆرۆنا
K24- هه‌ولێر:
گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی رایگه‌یاند، چاوەرێ دەکەن لە ماوەی هەفتەیەکدا ئەو دەرمانەی روسیا بۆ چارەسەری کۆرۆنا درووستی كردووه بگاتە عێراق و پشکی هەرێمی کوردستانیشی تێدایە.
لە بارەی دەرمانی دیكسامیسازۆنی بەریتانیش محه‌مه‌د قادر، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی گوتی: ئه‌و ده‌رمانه بۆ ئەو تووشبووانە بەکار دێت، كه بارودۆخی تەندروستییان لە نێوان مامناوەند و ناجێگیریدایە.
لەم پاکێجەدا زانیاری لەسەر ئەو دەرمانانانە بزانە، كه لە نەخۆشخانەکان دەدرێتە تووشبووانی کۆرۆنا:
H.B