نهێنی ده‌ركه‌وتنی به‌رده‌وامی ئه‌و سێ كه‌سه‌ی پشت سه‌رۆكی كۆریای باكوور ئاشكرا ده‌بێت
K24 - هه‌ولێر:
خه‌ڵكی ده‌پرسن، نهێنی ده‌ركه‌وتنی ئه‌و 3 كه‌سه چییه به‌رده‌وام و له هه‌موو وێنه‌كانیدا، له پشت " كیم جۆنگ ئون" سه‌رۆكی كۆریای باكووره‌وه ده‌رده‌كه‌ون، به تایبه‌تی پاش راگه‌یاندنی تاقیكردنه‌وه مووشه‌كیی و سه‌ربازییه‌كانی پیۆنگ یانگ.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی رۆژنامه‌ی " ده‌یلی مه‌یلی" بریتانی كه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه بلاویكردووه‌ته‌وه، زۆر كه‌س به بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنی تاقیكردنه‌وه مووشه‌كییه‌كه‌ی كۆریای باكووره‌وه ئاهه‌نگیان گێڕاوه به تایبه‌تی ئه‌و 3 كه‌سه‌ی له وێنه‌كه‌دا بازنه‌ی سوور له ده‌وری ده‌م و چاویان كێشراوه.
به گوێره‌ی رۆژنامه بریتانییه‌كه ئه‌و سێ كه‌سه یه‌كێكیان، جه‌نه‌راڵێكی پێشووه به ناوی "ری پیۆنگ چوول" و زانا‌و شاره‌زایه‌كی لێهاتووی بواری مووشه‌كه به ناوی " كیم جۆنگ سیك" و سه‌رۆكی پێشخستنی چه‌كه‌كان " جانگ چانگ ها".
دووان له‌وانیش به‌رده‌وام له فڕۆكه تایبه‌تییه‌كه‌ی (گۆشوك -1) یاوه‌ری سه‌رۆك كیم جۆنگ ئون ده‌كه‌ن.
به قسه‌ی ئه‌فسه‌رێكی پێشووی سوپای كۆریای باكوور به ناوی " چان ئێل" سه‌رۆكی كۆریای باكوور له بری كه‌سه كۆنه‌پارێز و بیرۆكراسییه‌كان، ئه‌و كه‌سه ته‌كنۆكراتانه‌ی له چوارده‌وری خۆی هێشتووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو ساتێك بتوانێت په‌یوه‌ندییان پێوه بكات".
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی شاره‌زایانی سوپای كۆریای باكوور، به پێچه‌وانه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆر له گه‌وره به‌رپرسانی توێژی فه‌رمانڕه‌وای ئه‌و وڵاته‌وه، هه‌ر یه‌كه له "كیم جۆنگ سیك" و "جانگ چانگ ها" له خێزانه ده‌سته‌بژێره‌كانی كۆریانیین".
به‌رپرسێكی كۆریای باشووریش كه ئاگاداری ئه‌و بابه‌ته بوو و كۆتاییه‌كانی ساڵی 2011 كۆچی دوایی كرد، پێشتر گوتبووی" كیم جۆنگ ئون" نه‌وه‌یه‌كی نوێی وه‌ك یاریده‌ده‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی خۆی دیاریكردووه، به‌ڵام پرس و راوێژ به‌وانی دیكه‌ش ده‌كات".
دیارترین كه‌سیش له ناو ئه‌و سێ كه‌سه‌دا كه كیم جۆنگ ئون متمانه‌ی پێیه‌تی و به‌رده‌وام له وێنه‌كاندا ده‌بینرێت " ری بیۆنگ چوول"ـه.
رۆژی شه‌ممه، كیم جۆنگ ئون سیستمێكی چه‌كی دژه فڕۆكه‌ی دیاریكردووه بۆ ئه‌وه‌ی به شێویه‌می زۆر به‌رهه‌م بهێنرێن و له ته‌واوی خاكی كۆریای باكوور بڵاوبكرێته‌وه.
ئه‌وه‌ش دوای چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك بوو له تاقیكردنه‌وه‌ی مووشه‌كی بالیستی، كه پیۆنگ یانگ وه‌ك به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ئابڵۆقه‌كانی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی بره‌وی پێده‌دات.