به‌ریتانیا: دووباره هێزی سه‌ربازی بۆ هێرشكردنه سه‌ر رژێمی ئه‌سه‌د ده‌جووڵێنین
K24- هه‌ولێر:
تۆبیاس ئیلوۆد، وه‌زیری به‌ریتانیا بۆ كاروباری به‌رگری دووپاتیكرده‌وه، دوور نییه ئه‌مجاره‌یان وڵاته‌كه‌ی زۆر به‌جددیتر هێز ره‌وانه‌ی سووریا بكات و گوتی، به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆكی سووریا هێشتا نیازی به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی هه‌یه.
له دیدارێكی ته‌له‌فزیۆنیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی "بی بی سی"ی به‌ریتانی، ئیلوۆد له‌باره‌ی كاریگه‌رییه‌كانی هێرشی سێقۆڵی هه‌ریه‌ك له وڵاته‌كه‌ی، فه‌ره‌نسا و ئه‌مه‌ریكا بۆ رێگریكردن له دووباره به‌كارهێنانه‌وه‌ی چه‌كی كیمیایی له‌لایه‌ن ئه‌سه‌ده‌وه گوتی: "پرسیاری گه‌وره ئه‌وه‌یه، ئایا ئه‌سه‌د ره‌فتاره‌كانی ده‌گۆڕێت؟ ئێمه هێشتا هیچ له‌وباره‌یه‌وه نازانین".
ئیلوۆد ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "بۆ دیراسه‌كردنی ناردنی هێزی سه‌ربازی به‌ریتانیا بۆ سووریا، 3 پێوه‌ر په‌یڕه‌و ده‌كه‌ین، له‌وانه‌ش: یه‌كه‌م، ئایا هێشتا ئه‌سه‌د سیاسه‌تی دوژمنكارانه په‌یڕه‌و ده‌كات و تاوانی دژی مرۆڤایه‌تی ئه‌نجام ده‌دات؟ دووه‌م، ئایا هه‌موو رێگا دیپلۆماسییه‌كان به‌كارهێنراون؟ به‌ڵێ، 6 جار له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش هه‌وڵماندا و سه‌رجه‌م هه‌وڵه‌كانمان ڤیتۆ كران. سێیه‌م، ئایا ده‌كرێت هێرشی سنووردار بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی نه‌هامه‌تییه‌كانی خه‌ڵكی ئه‌نجام بدرێن؟ به‌ڵێ به‌ته‌واوه‌تی ئه‌مه بوو كه كردمان، بۆنموونه كاتێك پێگه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی چه‌كی كیمیاییمان له سووریا كرده ئامانجی هێرشه‌كانمان، به‌بێ ئه‌وه‌ی هێرشی سه‌ر كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی و بینایه‌ی په‌رله‌مان بكه‌ین".
وه‌زیری ده‌وڵه‌ت بۆ كاروباری به‌رگری به‌ریتانیا هۆشداری دا و گوتی، پێشبینی ده‌كرێت ئه‌سه‌د هێشتا به‌نیازی به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی بێت و دووپاتیكرده‌وه: "ئه‌گه‌ر جارێكی دیكه ئه‌مه روویدا، ئێمه بێگومان ئاماده‌ین بۆ هه‌ڵنانی هه‌نگاوی جددی".
له 14 ئه‌م مانگه، هێرشێكی سێقۆڵی مووشه‌كی هاوبه‌ش له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا، فه‌ره‌نسا و به‌ریتانیاوه كرایه سه‌ر چه‌ند پێگه‌یه‌كی سه‌ربازی رژێمی سووریا، كه ده‌گوترێت تایبه‌ت بوون به به‌رهه‌مهێنانی چه‌كی كیمیایی، له‌میانه‌ی ئه‌و هێرشه‌دا وڵاتانی رۆژئاوا 103 مووشه‌كیان ئاراسته‌ی ئه‌و پێگانه كرد و، وه‌ك هه‌ریه‌ك له پاریس، واشنتۆن و له‌نده‌ن دووپاتیانكرده‌وه، سه‌رجه‌م مووشه‌كه‌كانیان ئامانجی خۆیان پێكاندووه، له‌كاتێكدا وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا كه پشتگیری رژێمی ئه‌سه‌د ده‌كات، بڵاویكرده‌وه، هێزه‌كانی به‌رگری ئاسمانی سووریا 71 له‌و مووشه‌كانه‌ی له ئاسمان تێكشكاندووه.
ئه‌و هێرشه‌ی رۆژئاواش بۆ سه‌ر سووریا، وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك بوو بۆ ئه‌و هێرشه كیمیاییه‌ی، كه له 7ی ئه‌م مانگه رژێمی ئه‌سه‌د بۆ سه‌ر شاری دوما له غوته‌ی رۆژهه‌ڵات ئه‌نجامیدا و، به‌و هۆیه‌وه به‌ده‌یان كه‌سی سڤیل بوونه قوربانی.
H.B