حه‌شد و سوپا بودجه‌ی عێراق قوت ده‌ده‌ن
K24- هه‌ولێر:
له پرۆژه یاسای بودجه‌ی ساڵی 2018 دا، دوو هێنده‌ی بودجه‌ی ساڵی 2017 پاره بۆ وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق و حه‌شدی شه‌عبی ته‌رخان كراوه. ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه به‌گوته‌ی به‌رپرسانی عێراق شه‌ڕی داعش كۆتایی هاتووه، بۆیه وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و نوێنه‌رانی كورد له به‌غدا له‌وباره‌وه ناڕازین و ده‌شڵێن: حكومه‌تی به‌غدا شه‌ڕی به‌وه‌كاله‌ت بۆ وڵاتان ده‌كات و هه‌وڵی به‌سه‌ربازی كردنی كۆمه‌ڵگه ده‌دات.
زیادكردنی به‌شه بودجه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری و حه‌شدی شه‌عبی له پرۆژه یاسای بودجه‌ی ساڵی 2018 له كاتێكدایه, كه هیچ بڕه پاره‌یه‌ك بۆ هێزه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ته‌رخان نه‌كراوه و ته‌نها له چوارچێوه‌ی هێزه وشكانیه‌كانی عێراق و به‌پێی ژماره‌ی دانیشتوان پێشنیازى ئه‌وه كراوه, بڕێك پاره‌یان بۆ ته‌رخان بكرێت.