حوسییه‌كان بۆ ئه‌ردوغان: لێدوانه‌كانت كه‌م كه‌ره‌وه بۆئه‌وه‌ی فریای لیره‌ی توركی بكه‌وی
K24- هه‌ولێر:
محه‌مه‌د عه‌لی حوسی، سه‌ركرده‌ی دیاری كۆمه‌ڵه‌ی ئه‌نسارولڵا له یه‌مه‌ن، ئامۆژگاری ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا ده‌كات، بۆ چۆنییه‌تی مامه‌ڵه‌كردن له گه‌ڵ داته‌پینی به‌های لیره‌ی وڵاته‌كه‌ی.
ئه‌و سه‌ركرده حوسییه كه سه‌رۆكی ده‌سته‌ی باڵای كۆمه‌ڵه‌كه‌یه، له‌تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر دووپاتیكرده‌وه، "ئه‌وه‌ی پێشتر گوتوومانه، ئێستا سه‌رۆكی توركیا ده‌یڵێت، ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر لیره‌ی توركی هات به‌هۆی ره‌فتاره‌كانی ئه‌مه‌ریكا و هاوكاری به‌كرێگیراوه‌كانی له ناوچه‌كه روویداوه".
هه‌روه‌ها گوتی: "لێره‌وه ئامۆژگاری ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا ده‌كه‌م، له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ به‌رات ئالبه‌یراقی زاواكه‌ی له پۆسته‌كه‌ی لابدات و له‌جیاتی ئه‌و لێدوانه زۆرانه‌ش كه ئه‌ردوغان رۆژانه له‌سه‌ر سه‌كۆیه‌كان ده‌یدات، با له‌گۆڕه‌پان جێبه‌جێی بكات، هه‌وره‌ها هه‌موو كۆت و به‌نده‌كانیش له‌ڕێگه‌ی دانوستانه‌وه له‌گه‌ڵ كه‌رتی تایبه‌ت هه‌ڵگرێت، بۆئه‌وه‌ی متمانه بنیات بنێت و هاورده‌كردنیش له‌و وڵاتانه راگرێت كه له‌جه‌نگی ئابووریدا به‌شدارن".
به‌رات ئالبه‌یراق، وه‌زیری دارایی توركیا كه هاوكات زاوای سه‌رۆك كۆماری ئه‌و وڵاته‌شه رۆژی هه‌ینی رابردوو بنه‌ماكانی نموونه‌ی ئابووری نوێی له توركیا راگه‌یاندبوو، كه پێویسته پێیه‌وه پابه‌ند بن.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، دوای ئه‌وه‌ی توركیا داواكارییه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكای بۆ ئازادكردنی قه‌شه برانسۆن ره‌تكرده‌وه، كه له‌توركیا ده‌ستبه‌سه‌ره، په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان ئه‌نقه‌ره و واشنتۆن گرژی تێكه‌وت و ئاڵۆزییه‌كان به ئاستێك گه‌یشتن، كه ئه‌مه‌ریكا سزای ئابووری به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك دامه‌زراوه و به‌رپرس و وه‌زیری توركیادا بسه‌پێنێت، له‌وانه‌ش به‌رات ئالبه‌یراق، وه‌زیری دارایی توركیا و زاواكه‌ی ئه‌ردوغان، به‌و هۆیه‌شه‌وه نرخی لیره‌ی توركی به‌رامبه‌ر دۆلاری ئه‌مه‌ریكی گه‌یشته نزمترین ئاست و 45%ى به‌هاكه‌ی له‌ده‌ستدا و ئابووری توركیا رووی له ئاقارێكی مه‌ترسیدار كردووه.
H.B